ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ی٢ی٢٠٢٥ ، بەچاودێری هەردوو ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر ، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بەرێز پ.ی.د. موحسین شەریف شێروانی ، لیژنەی بەدواداچوونی تەندروستی و سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان ، بە سەرۆکایەتی بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر و ئەندامیەتی هەریەک لە بەڕێزان بەڕێوەبەرانی کارگێڕی هەردوو کۆلێژەکە و بەرپرسی هۆبەکانی خۆیەتی و یاسای و تەندروستی و سەلامەتی ، لە دوو کاتی جیاوازدا سەردانی یانە وکۆشکی کافتریای پۆلیتەکنیکیان کرد ، تا لەنزیکەوە ئاگاداربن لە جۆری خواردنەکان و نرخەکانیان و ئاستی تەندروستی شوێنەکان و پاک و خاوێنییان ، لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی هەموولایەک…

ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٢ی٢ی٢٠٢٥ ، بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی هەردوو بەڕێزان ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر ، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بەرێز پ.ی.د. موحسین شەریف شێروانی ، یاوەری هەریەک لە یاریدەدەرانی ڕاگر و ئامادەبوونی بەڕێزان لە سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی هەردوو کۆلێژەکە و بەڕێوەبەری کەمپی دووی زانکۆ و میوانداری هەریەک لە بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێز د.کۆڤان عومەر حەسەن بارزانی و بەرپرسی نوسینگەی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز ئەندازیار حوسێن عوسمان حوسێن ، میوانانی تری حکومی و حزبی و کەس و کاری قوتابییان ، ئاهەنگی یەکترناسینی قوتابیانی هەردوو کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بەرێوەچوو …
ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان و سەروەرییان بارزانی نەمر دەستیپێکردوو ، دواتر وتەی بەخێرهاتن و زانستی بەڕێزان هەردوو ڕاگری کۆلێژەکە و وتەی نوێنەری قوتابیانی هەردوو کۆلێژەکە لەلایەن نوێنەری قوتابیان بەڕێز بەیار هێمن ڕەشید ، پێشکەشکرا و ئاهەنگەکە بە بەخشینی ڕێزلێنان بە قوتابییە یەکەمەکانی ساڵی ڕابردوو بۆ گشت بەشە زانستییەکانی هەردوو کۆلێژەکە گەشایەوە و بە دڵشادی و ئاسوودەیی قوتابیانی بەڕێزوداهاتووی نیشتیمان کۆتایی هات


