Author Archives: Gulshad Mustafa

سەردانی بەشەناوخۆیی کوڕانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیار

ڕۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٩ی٣ی٢٠٢٥ ، بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و بەیاوەری هەریەک لە یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین و بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆلێژ بەرێز مامۆستا هێمن نیعمەت حوسێن و بەرپرسی بەشەناوخۆیی کوڕان بەرێز مامۆستا دانا حوسێن ئەحمەد ، بەئامادەبوونی ستافی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و نوێنەری گشتی قوتابیانی کۆلێژ بەڕێز بەیار هێمن ڕەشید ، دوای نوێژی عشا و تەڕاویح سەردانی بەشەناوخۆیی کوڕانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیارییان کرد ….

وێڕای پیرۆزبایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ لەنزیکەوە لە بارودۆخ و پێداویستییەکانی قوتابیانی پرسی و ئامادەیی نیشاندا کە هەر داواکارییەکیان هەیە لە پلانی دیاریکراودا بۆیان جێبەجێبکات…

شایانی باسە قوتابییان بەگەرمی و بە خۆشحاڵییەوە هاتنی بەڕێز ڕاگریان بەرزنرخاند و هەستیانکرد کە ئاگاداربوونی پراکتیکی لە بەشە ناوخۆییەکەیان هەیە ….

بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ، هیوای سەرکەوتن و سەلامەتی بۆ قوتابییان خواست و دەستخۆشی لە بەرپرس و ستافی بەشە ناوخۆییەکان و نوێنەری قوتابییان کرد ….

سەردانی هۆبەکانی ڕاگرایەتی کۆلێژ

ڕۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢ی٣ی٢٠٢٥ ، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر بەیاوەری هەریەک لە یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین و بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆلێژ بەرێز مامۆستا هێمن نیعمەت حوسێن ، سەردانی هۆبەکانی ڕاگرایەتی کۆلێژیان کرد بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ئەمساڵەوە …
بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ، وێڕای پیرۆزبایی ئەم مانگە پیرۆزە ، هیوای سەلامەتی و لەشساغی لەکارکردن و تەمەن درێژی بۆ هەریەک لە بەرپرسان و فەرمانبەرانی ڕاگرایەتی خواست…

سەردانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان

ڕۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢ی٣ی٢٠٢٥ ، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر بەیاوەری یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین سەردانی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی هەر چوار بەشە زانستییەکانی کۆلێژیان کردوو لەگەڵ سەرۆک بەشە بەڕێزەکان ، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان بەسەرکردەوە لەنزیکەوە ئاشنابوون بە بۆچوون و بارودۆخی قوتابیان لەبارەی تاقیکردنەوەی میدتێرمی سمستەرەکانی (٤و٦و٨)ی بەهارە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥…
بەڕێز ڕاگری کۆلێژ هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییەکان خواست و دەستخۆشی لە سەرۆک بەشەکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان و مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکان کرد و پاڵپشتی و هاوکاری زانستی و پێداویستییەکانیانی بۆ دووپاتکردنەوە…..

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠ی٢ی٢٠٢٥ ، لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی و بە ئامادەبوونی هەردوو بەڕێزان ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر ، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بەرێز پ.ی.د. موحسین شەریف شێروانی ، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە سیمپۆزیۆمی زمانی دایک لە نێوان توانستنی ئەکادیمی و ئاسۆی رۆشنبیریدا بەرزڕاگیرا ، لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر….

شایانی باسە لەم سیمپۆزیۆمەدا ، بەڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی بە چڕوپڕی باسی لە گرنگی زمانی دایک و کاریگەری زمانی کوردی لەسەر داهێنانی زانست و بەشەزانستییەکاندا کرد و هەوڵ و توانای زمانەوانانی کوردی بەرزنرخاند ، کە میوانانی حزبی و حکومی ئامادەی سیمپۆزیۆمەکە بوون و وەک بۆنەیەکی ساڵانەی بەردەوام باسکراو ئامانج و کاریگەری و گرنگییەکەی خرایەڕوو…