

به ئامادەبونی بەرێز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک پ.د. ادریس محمد تاهیر هەرکی و بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاورباری زانستی پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر و بەرێز ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری پ.د. اياد زكي صابر و ی.راگر م.سعد طلعت و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری م.بەیاد عبدالقادر و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی بەشەکەمان
تێزی دکتۆرای قوتابی خوێندنی باڵا(میدیا علی إبراهيم )به ناونيشانى Fog and Edge Cloud Computing for Quality of Service Provisioning Of IOT لە بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری تاوتوێ کرا
لێژنەکە لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێک هاتبوون:
١- د.صبحی رفیق محمد – پرۆفیسۆر- زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک – سەرۆکی لێژنە
٢-د. بژار خضر حسين – پرۆفیسۆری یاریدەدەر- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر- ئەندام
٣- د.مؤيد یوسف پطرس – پرۆفیسۆری یاریدەدەر – زانکۆی لوبنانی فرنسی- ئەندام
٤- د. رێبین محمد سلیم -پرۆفیسۆری یاریدەدەر-کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر -ئەندام
٥- د. مروان عزیز محمد-پرۆفیسۆری یاریدەدەر – زانکۆی سەلاحەدین-ئەندام
٦- د. شڤان کمال عسکر -پرۆفیسۆر-زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر – سەرپەرشتیار
تاتوێ کردنەکە لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٣کاتژمێر ١٠ ی بەیانی لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژ بەسەرکەوتوی ئەنجام درا
بە مەبەستی ئاشنابوون زانیاری زیاترلەسەر کۆلێژەکانی تر رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٤/٢١ بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری کۆلێژەکەمان بەسەرپەرشتی لێژنەی گەشتی زانستی بەش هەڵسان بە ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم بۆ زانکۆی دهۆک کۆلێژی ئەندازیاری بەشی ئەندازیاری کارەبا و کۆمپیوتەر زۆر بەگەرمی پێشوازی کران لە لایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ( پ.ی. د.جیمس هسدو) و بەرێز سەرۆکی بەشی کارەبا و کۆمپیوتەر (د.سیروان)
قوتابیانمان زۆر خۆشحاڵ بوون بە بینینی تاقیگەکان و کۆلێژ و بەشەکە.
ئەمڕۆ دوو شەمە ٢٠٢٤/٤/٢٢بەئامادەبونی ڕاگری کۆ لێژ پ.د.ایادزکی صابر و ی . ڕاگرو سەرۆکی بەشە زانستیە کان و مامۆستیان و فەرمانبەران نوێنەری قوتابیان
یاری کۆتای خولی تۆپی پێ ی کۆلێژەکەمان لەنێوان هەردوو تیمی بەشی ئەندازەی میکانیک و بەشی ئەندازەی ڕێگاو بان بەڕێوەچوو
لە نجام دا تیمی بەشی ئەندازەی میکانیک یاریە کەی بردەوە بوەپاڵەوانی خولە کە
لەکۆتای خەڵات ی یەکەموو دووەم بەسەریاری زانان و تیپەکان دابەش کرا لەلایەن ڕاگری کۆلێژو ی . ڕاگرو و سەرۆک بەشە کان بەرپرسی هۆبەکان و نوێنەری قوتابیان دابەش کرا