Author Archives: Gulshad Mustafa

پەیامی پیرۆزبایی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر

پەیامی پیرۆزبایی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر، بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی کوردان…

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی (٢٧٢٥) ،

بەناوی خۆم و ئەنجوومەنی کۆلێژ و ڕاگرایەتی کۆلێژەوە ، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم .

هیوادارین لە نەورۆزی ئەمساڵدا ، ئاسوودەیی زیاترو سەرکەوتنی باشتر بۆ هەموولایەک بەدیبێت و بەردەوامی کرانەوەی گوڵی بەهار و و ئارامی بۆ میللەتەکەمان فەراهەمبێت..

ساڵ ڕۆژی لەدایکبوونی[بارزانی نەمر]

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٣ی٣ی٢٠٢٥ ، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز پ.د. ئیدریس محەممەد تاهیر هەرکی و بەئامادەبوونی هەریەک لە ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بەرێز پ.ی.د. موحسین شەریف شێروانی و بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ – زانکۆ بەڕێز د. ئامانج برادۆستی ، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی لە کەمپی دووی زانکۆدا هەڵسان بە ڕواندنی 160 دارنەمام بەبۆنەی ساڵ ڕۆژی لەدایکبوونی[بارزانی نەمر]دا ، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ یەکەم دارنەمامی ڕواندوو ، چاڵینجی بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران کرد کە بۆ ژینگەپارێزی زیاتر و سەوزایی کەمپەسی زانکۆکان هەڵمەتی نەمام رواندن لە زانکۆی سۆران دەستپێبکەن تاوەکو نیشتیمان و کوردستانمان هەر ئاوادانتربێت…

بەسەرکردنەوەى هۆڵەکانی خوێندنی بەشەزانستییەکانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٣ی٣ی٢٠٢٥ ، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز پ.د. ئیدریس محەممەد تاهیر هەرکی بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و بەیاوەری یاریدەدەری ڕاگری کۆلیژ بەرێز د. بازیان یونس محی الدین ، هۆڵەکانی خوێندنی بەشەزانستییەکانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێریان بەسەرکردەوە ، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەنزیکەوە پوختەی ساڵنامەی ئەکادیمی و بۆنەکانی ئازار و نەورۆزی بۆ قوتابییان ڕوونکردەوە کە یەکسانی لە پابەندبوون بە بەردەوامی قوتابیانی قۆناغی یەکەم بۆ جێبەجێکردنی ساڵنامەی ئەکادیمی زانکۆیی لەلایەن ڕاگرایەتی کۆلێژەوە بەرزنرخاند و پیرۆزبایی هەردوو جەژنی نەورۆز و ڕەمەزانی پیرۆزی لەقوتابیانی بەڕێز کردوو ، هیوای سەرکەوتنی هەمیشەیی و باشترینی بۆ خواستن …

بەربانگی یانزەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆز

ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١١ی٣ی٢٠٢٥ ، بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و بەیاوەری هەریەک لە یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین و بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆلێژ بەرێز مامۆستا هێمن نیعمەت حوسێن ، میوانداری بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێز د.کۆڤان عومەر حەسەن بارزانی ، ئامادەبوونی بەڕێزان لە ئەنجوومەنی کۆلێژ و چەند مامۆستایەکی هەردوو بەشی میکانیک و وزە و بەشی ڕێگاوبان و نوێنەری گشتی قوتابیانی کۆلێژ بەڕێز بەیار هێمن ڕەشید ، بەربانگی یانزەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆزیان کردەوە لەگەڵ قوتابیانی بەشی ناخۆیی کوڕان و کچانی هەردوو بەشی میکانیک و وزە و بەشی ڕێگاوبان لە نادی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر ، کە لەلایەن هەردوو سەرۆکایەتی بەشی میکانیک و وزە و بەشی ڕێگاوبان ڕێکخستنی بۆکرابوو….
شایانی باسە ئەم بەربانگە بۆ ڕەخساندنی کەش و هەوایەکی ئارامبوو بۆ قوتابیانی دەرەکی کە هەماهەنگی و پتەوبوونی گیانی تەبایی و بۆنەی ئایینی تێیدا بەرزرابگیرێ و وەک کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی و ئایینی چەتری کۆکردنەوەی مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەران بێت کە بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پێشنوێژی نوێژی مەغریبی بۆ ئەنجامدان و ئامانج و مەبەستی خێروچاکەی بۆ هەمووانی ئامادەبوو دووپاتکردەوە ….
بەهیوای سەلامەتی و بەردەوامی ئەم بۆنە ئایینی و کۆمەڵایەتییانە لە دیدگەی بەڕێز ڕاگر خرایەڕوو کە وەک کەلتوورێکی ڕێک و پێک لە داهاتوودا بمێنێتەوە و گەشەی زیاتری پێبدرێ…