Author Archives: aso omar

کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو.

بەرواری١٨-١٢-٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو ، لەو کۆبوونەوەیە چەندین تەوەر باسی لێوەکرا ،( کاروباری زانستی -و کارگێڕی و- قوتابیان) و پڕۆژەکانی ئایندەو گرنگی کوالێتی خوێندن و کێشەکانی خوێندنی باڵاو دواتر بیرو ڕاکان ئاڵوگۆڕکران و تێبینیەکان خرانە ڕوو .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ مامۆستایان وفەرمانبەران و قوتابیان بەشداریان لە یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەکەمپی ( یەک) ی زانکۆ کرد .

بەرواری ١٧-١٢-٢٠٢٤ لەژێر چاودێری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرو بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ د ادریس محمد طاهر ) سەرۆکی زانکۆو بەڕێزان(پ ی مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێرو ئامادەبووان و بەرپرسانی حزبی و حکومی ، لەکەمپی ( یەک) ی زانکۆ یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان کرایەوە ، لەم یادە ووتەو پانێڵ و چالاکی جۆراو جۆر پێشکەشکران .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا.

 

بەرواری ١٧-١٢-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی پزیشکی هەولێر و ( د فەرهەنگ علی عوڵا ) یاریدەدەری ڕاگر ،لەگەڵ مامۆستیان و فەرمانبەران و قوتابیان لەهۆڵی (ECTS) یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستانیان کردوە ، ڕاگری کۆلێژ ووتاری خۆی پێشکەش کردو تیشکی خستە سەر ئەم یادە پڕشکۆیە .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ سەردانی بەشە زانستیەکانی کرد .

بەرواری ١٧-١٢-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ،لەچەند چالاکیەکدا سەردانی بەشە زانستیەکانی کۆلێژی کرد ، گوێی بۆ داواکاریەکان گرت ، دواتر سەردانی هۆڵی تاڤیکردنەوەکانی قۆناغی یەکەم و ( میتێرمی یەک ) یان کرد ، دواتر کافتریای کۆلێژیان بەسەر کردەوە .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .