Author Archives: aqeel radi

گەشتی زانستی قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بۆ زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستی کرداری

ئەمرۆ دووشەممە ٤ /۳/ ٢٠٢٤ لە ژێر چاودێری پ.ی.د. کاوە خلیل میران راگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، گشت بەشە زانستیەکانی پەیمانگەکەمان گەشتێکی زانستییان بۆ زانکۆیی ئاکرێ ئەنجام دا، بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بەیانیان و ئێواران، بەسەرپەرشتی یاریدەدەری راگری پەیمانگە د.مولود خضر و نوێنەران و مامۆستایانی بەش، لە سەردانەکەدا سەرەتا لە هۆلی کۆنفراسەکان لەلایەن د.ئاراس سەرۆک بەشی ئایتی و بەرپرسی لێژنەی پێشوازی و لێژنەی قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی ئاکرێ پێشوازیەکی گەرمیان لێکردین.
دواتر قوتابیان سەردانی بەشی ئایتی و کارگێری یاسایی و رەزگەری و هۆلەکانی خوێندن و گێلگە و تاقیگەی کشتوکالیان کرد،
مەبەست لە گەشتە زانستیەکە ئالوگۆری بیر و ڕای زانست و زانیاری بوو لەگەل قوتابییان و مامۆستایان، ستافی زانکۆ و پەیمانگەکە خۆشحالی خۆیان دەربڕی بە گەشتە زانستییەکە، ئاست و توانستی قوتابیانیان بەرز نرخاند ھاوکاری بەردەوامی خۆیان دوپات کردەوە بۆ ئەم گەشتە زانستی و پراکتیکیە.
ھەر بۆیە ستافی پەیمانگەکەمان زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆ د.منهل الهام و یاریدەدەری سەرۆک زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی د.سمیرمحۆ و سەرۆک بەشەکان، لە زانکۆی ئاکرێ و پەیمانگە دەکەین، بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە و ھاوکاری و ئاسانکاری بۆ گەشتە زانستیەکە.

ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان

پەیامی راگر و ی. راگر و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات…
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، لە رۆژی (١٨) شوبات ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، بەو بۆنەیەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی قوتابیان بە گشتی و یەکێتی قوتابیانی کوردستان بە تایبەتی دەکەین.
جێگای شانازیمانە، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ لە ساڵی (١٩٥٣)دا، ئەم یەکێتیە لەسەر دەستی ڕابەری ڕۆحیی نەتەوەکەمان نەتەوەیی کورد (بارزانی نەمر) دامەزراوە، تا ئێستاش بەبێ وەستان لە خزمەتکردنی ڕەوتی زانست و مەعریفە بەردەوامە، سەرباری خزمەتکردنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی میللەتەکەمان، سەرکەوتن و سەربەرزی بۆ قوتابیان.
د.کاوە خلیل میران

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پەیمانگە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بەڕێوەچوو
ئەمرۆ چوارشەممە ۱٤ـی شوباتی ٢٠٢٤، بەسەرپەرشتی پ.ی.د. کاوە خلیل میران ڕاگری پەیمانگە و د.مولود خضر یاریدەدەری راگر، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بەرێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیاز و راسپاردەکانی ئەندامانی ئەنجومەن تاوتوێ کرا، هەروەها ژمارەیەک خاڵی گرنگی زانستی و کارگێری خرانەڕوو، لەپێناو باشترکردنی کارە کارگێری و زانستییەکانی پەیمانگەکەمان.

ئاڵوگۆری لە پۆستی راگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات کرا

 
ئەمڕۆ چوار شەممە 24ی کانوونی دووەمی 2024 گۆرانگاری ئەنجامدرا لە پۆستی راگری پەیمانگای تەکنیکی خەبات.
لەنێوان هەر یەک لە بەرێزان راگری پێشوو م. سۆران ذنون یاسین و راگری تازە پ. ی. د. کاوە خلیل میران دەست بەکار بوو.
بەئامادەبوونی د. مولود خضر یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگا مەراسیمی ئاڵوگۆری پۆستی ڕاگر بەرێوە چوو.
1 2 3 5