پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریی لە كۆنفرانسی ژمارەکان و بیرکاریى کرد کە لەلایەن بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی زانستیى زانكۆی سهلاحهدین بە هاوبەشى لەگەڵ رێکخراوەکانی CIMPA و RNTAئەنجامدرا.
لە کۆنفرانسەکەدا کە ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و پ.ی.د.ئەمیر عەبدولڕەحمان بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەکى دیکە لە سەرۆکی زانکۆکان و ڕاگری کۆلێژەکان و سهرۆک بهش و مامۆستایان و قوتابییان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانستی ماتماتیک لە وڵاتانی دیکە ئامادەی بوون، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستخۆشی لە راگری کۆلێژی زانست و رێکخەرانی کۆنفرانسەکە کرد و هیوای خواست دەرەنجامەکانی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر رەوتی زانست دروست بکات و رەنگدانەوەی لەسەر کۆمەڵگە هەبێت.