لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران یادی ڕۆژی جیهانیی مامانی کرایەوە

لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مامانی بەشی ئافرەتان و لە دایکبوونی کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و یاریدەدەری ڕاگر و ئەندامانی ئەنجوومەن، چەند چاڵاکییەک لەلایەن قوتابییانی بەشی ئافرەتان و لەدایک بوون ڕێکخراو.

 ڕاگری کۆلێژی سۆران بەم بۆنەیەوە لە وتارێکدا پیرۆزبایی لە مامۆستایان و قوتابییانی ئەم بەشە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و کارەکەیانی بە پیشەیەکی پیرۆز وەسف کرد بۆ خزمەتکردنی دایکانی دووگیان و کۆرپەکەیان.

دواتر دکتۆرە نێرگز ئەحمەد محەمەد لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانی مامانەکان وتارێکی لەم بارەیەوە پێشکەش کرد.

ئەم رێوڕەسمە بە سەرپەرشتی سەرۆکی بەشی ئافرتان و لەدایک بوون م. ئازاد حوسێن و قوتابیانی بەشی ناو براو ڕێکخراو بوو بۆ پیرۆز کردنی ئەم یادە جیهانییە.