لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە ئامادەبوونی پ.ی.د.مراد امیر احمد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەرپرسانی حکوومی وحزبی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و میوانان، فێستیڤاڵێک لە ژێر ناونیشانی (فێستیڤاڵی بەهارەی زانستی و کولتووری ) بەڕێوە چوو.
لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکی جۆراو جۆر نمایش کران کە بوارەکانی زانستی، فۆلکلۆری، فەرهەنگی و دروستکردنی جۆرەها خواردن و شیرنەمەنی لوخۆگربوو.
دواتر ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ ئامادەبووان گشت بەشەکانی فێستیڤاڵەکەیان بەسەر کردەوەو سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی گەیاندە بەشداربووانی گشت چالاکییە جۆراو جۆرەکان، لەکۆتایی بە ئاوازو موزیک و گۆرانی کۆتایی بەم چالاکی هات بووە هۆی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام و چێژ بەخش بۆ قوتابیان.