5ـی ئایار ڕۆژی جیهانی مامانی بەرز و پیرۆز ڕاگیرا

ڕۆژی سێشەممە 6ـی ئایاری 2025، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مامانی بەشی ئافرەتان و لە دایکبوونی کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و یاریدەدەری ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومەن، چەند چاڵاکییەک لەلایەن قوتابییانی بەشی ئافرەتان و لەدایک بوون ڕێکخراو.

ڕاگری کۆلێژی بەم بۆنەیەوە لە وتارێکدا پیرۆزبایی لە مامۆستایان و قوتابییانی ئەم بەشە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و کارەکەیانی بە پیشەیەکی پیرۆز وەسف کرد بۆ خزمەتکردنی دایکانی دووگیان و کۆرپەکەیان.

دواتر دکتۆرە نێرگز ئەحمەد محەمەد لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانی مامانەکان وتارێکی لەم بارەیەوە پێشکەش کرد.

ئەم مەڕاسیمە بە سەرپەرشتی سەرۆکی بەشی ئافرتان و لەدایک بوون م. ئازاد حوسێن و قوتابیانی بەشی ناو براو ڕێکخراو بوو بۆ پیرۆز کردنی ئەم یادە جیهانییە.