لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە رێوڕەسمێکدا پڕۆژەی ناساندنی زاناکانی بواری کارگێری کار لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری لە کەمپی دووی زانکۆمان کرایەوە.
لە رێوڕەسمەکەدا کە پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د محسن شریف صالح ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و سەرۆک بەش و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان ئامادەیی بوون، پ.د ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وتەیەکدا وێرایی دەست خۆشی بۆ قوتابیانی خاوەن پڕۆژە و سەرپەرشتیارەکەیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
جێی ئاماژەیە پڕۆژەی ناساندنی زاناکانی بواری کارگێری کار لەلایەن قوتابیانی قۆناغی سێ یەمی بەشی کارگێری کار- ئێواران بەسەرپەرشتی پ.ی.د عامر عەبدوڵڵا و بە هەماهەنگی سەرۆك بەشی تەکنیکی کارکێری کرایەوە.