قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران گەشتێکی زانستیان بۆ دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

ڕۆژی سێ شەممە 6ـی ئایاری 2025، لەژێر چاودێری پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و بە هاوکاری سەرۆکی بـەشی ژمێریاری، م.ی.فاطمە محەمەد عزۆ و مامۆستـایـانی بەش، قوتابییانی قۆناغی دووەمی بەشی ژمێریاری/ بەیانیان و ئێواران سەردانی دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.

مەبەست لە سـەردانەکەیان ئاشنابوونی قوتابییان بوو بە کاروباری دیوانی چاودێری و شێوازی کارکردنیان و چۆنیەتی ووردبینی کردن و چاودێریکردنی داهات و خەرجی دام و دەزگاکانی میری، هەروەها شێوازی بەداواداچوون بـۆ ئەو سکاڵا و داواکاریانەی کەوا پێشکەشی دیوانەکەیان دەکرێ لەلایەن کەرتی گشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی نـەزاهـە و لایەنە پەیوەندی دارەکان.

لە کۆتایی گەشتەکەیاندا مامۆستایانی سەرپەرشتیار و قوتابییان بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژ سوپاس و پێزانینان ئاراستەی بەڕێوبەری گشتی و ستافی دیوان کرد، لەهەمبەر ئەو پێشوازیە گەرمەی کە لێیانکراوە.