ڕۆژی دوو شەممە 28ـی نیسانی 2025، بە چاودێری پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و بە ئامادەبوونی د. ڕێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی 10ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هەر یەکە لە قائیمقامەکانی قەزای ناوەندی سۆران و ڕواندز و بەرپرسانی حکومی و حزبی ئیدارەی سۆران ، بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری دووەمین فێستیڤاڵی زانستی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا .
لە فێستیڤاڵەکەدا قوتابییانی بەشی ناوبراو نوێترین داهێنانە تەکنەلۆجییەکانیان لە بواری ژیری دەستکرد و ڕۆبۆتیک و چەندین بواریتر بۆ میوانان و قوتابییانی کۆلێژەکەمان شیکردەوە.
ئەمەش بووە هۆی جێگای تێڕوانین و سەرنج ڕاکێشانی میوانان و ئامادەبووان، کەوا لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا لەڕێگای دەنگدانی ئەلیکتڕۆنی باشترین پڕۆژەکانی ئامادەکراو هەڵبژێردران.







