Daily Archives: نیسان 30, 2025

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ فێستیڤاڵی بەشە زانستییەکانی تەق تەق بەڕێوەچوو

لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا  و ئاسۆ مستەفا قایمقامی قەزای کۆیە و ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کۆیە پ.د.هاوژین صلیوە عیسی و  ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەران و هاووڵاتییانی قەزای تەق تەق، فێستیڤاڵی بەشە زانستییەکانی تەق تەق سەربە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە سەربە زانکۆمان بەڕێوەچوو.

دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی فێستیڤاڵەکە کە بە ئامانجی نیشاندانی کولتوور و کەلپووری کوردی ئەنجامدرا و تیایدا وێڕای نیشاندانی چالاکی قوتابیانی بەشە زانستییەکانی تەق تەق، هاوکات چەند چالاکییەک ئەنجامدرا.

سەرۆکی زانکۆ و بەشداربووان دەستخۆشیان لە رێکخەران و قوتابیانی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە کرد.