Daily Archives: نیسان 29, 2025

هەفتەی چالاکییەکانی گشتگیری دارایی بانکی ناوەندی عێراق لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی  بەڕێوەچوو

لە دووەمین ڕۆژی هەفتەی چالاکییەکانی گشتگیری دارایی بانکی ناوەندی عێراق بە بەشداری ژمارەیەک بانک و دامەزراوە و كۆمپانیای بواری دارایی لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری لە کەمپی دوو زانکۆمان، چالاکییەک بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە بە ئامادەبوونی پ.ی.د.محسن شریف شێروانی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری و کازم نامق بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی عێراق لقی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژ، دووەمین ڕۆژی هەفتەی چالاکییەکانی گشتگیری دارایی بانکی ناوەندی عێراق لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری بەڕێوەچوو.

سەرەتای چالاکییەکە بە پێشکەشکردنی وتار لە لایەن هەریەک لە پ.ی.د.محسن شریف شێروانی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری و کازم نامق بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی عێراق لقی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

پ.ی.د.محسن شریف شێروانی و کازم نامق لە وتارەکانیاندا جەختیان کردەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندی نێوان دامەزراوە ئەکادیمی و بانکییەکان، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ قوتابیان.

لەم چالاکییەدا بە ئەنجامدانی سیمینارێک هەوڵدرا بۆ ئاشنا کردنی ئامادەبووان بە بانکی ناوەندی و چەمکی گشتگیری دارایی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری بانکییان.

کۆتایی چالاکییەکەش بریتی بوو  لە ناساندنی خزمەتگوزاری و چالاکییەکانی بانکە بەشداربووەکان کە زیاتر لە ۲۰ بانک و دامەزراوە داراییەکان بوون.

بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ فێستیڤاڵی رۆژی پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بەڕێوەچوو

لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە ئامادەبوونی پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و پ.د.هاوژین صلیوە راگری پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە و ژمارەیەک لە بەرپرسان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، فێستیڤاڵی رۆژی پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بەڕێوەچوو.

 

یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و میوانان بەشەکانی فێستیڤاڵەکەیان بەسەرکردەوە کە بە ئامانجی نیشاندانی کولتوور و کەلپووری کوردی ئەنجامدرا و تیایدا وێڕای نیشاندانی چالاکی قوتابیانی بەشە زانستییەکانی پەیمانگە، هاوکات چەند چالاکییەک ئەنجامدرا.

هەروەها ژمارەیەک کۆمپانیا کە بەرهەمەکانیان نیشاندا، هاوکات هەلی کاریان بۆ دەرچووانی پەیمانگە رەخساند.

 

جێی ئاماژەیە، لە چوارچێوەی گونجاندنی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ بازاڕ و رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر فێستیڤاڵی هاوشێوە لە گشت کۆلێژ و پەیمانگاکان ئەنجام دەدات کە تیایدا کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتیش بە نمایش کردنی بەرهەمەکانیان بەشداریی دەکەن، هاوکات هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆمان دەڕەخسێنن.

 

سەرۆکی زانکۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پاڵەوانییەتی دیبەیتی کوردستان دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانلەسەر بانگهێشتی فەرمی دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشن بەشدارییان کرد لە ڕێوڕەسمی پاڵەوانییەتی دیبەیتی کوردستان کوردستان دیبەیت.

ڕێوڕەسمەکە بەئامادەبوونی ئارین مەسرور بارزانی دامەزرێنەری کوردستان فاوندەیشن، ژمارەیەک لە وەزیر، پەرلەمانتاران و بەرپرسانی حزبی و حکوومی بەڕێوەچوو، تیایدا ٣٠ قوتابخانەی حکوومی و ناحکوومی لە هەرێمی کوردستان بەشداربوون کە پەرە بە توانای قوتابیان دەدات و دەڕوانێتە بنیاتنانی پێگەیاندنی سەرکردەی ئاییندە.