بۆ یەکەم جار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمپۆسیۆمیک ڕێکخرا دەربارەی دیدگای دەرمانسازی و داهاتوو بۆ ساڵی ٢٠٥٠.
ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز(پرۆفیسۆر د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی) و بە سەرپەرشتی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر (پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ ) میوانانی قەدرگران بەڕێزان هەردوو جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر کامران سەلاح باجگر و مەعروف عزیزخان هەرکی، و سەرۆکی بەشەکانی پەیمانگە و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر.
قسەکەری سەرکی ئەم سیمپۆزیۆمە بریتیبوون هەریەک لە بەڕێزان (د.ئازاد ابراهیم نەجار بەڕێوەبەری( KII) Kurdistan Innovation Institute و د.طارق ويسی صادق یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و د. سەردار قادر عمر سەرۆکی بەشی دەرمانسازی
-سیمپۆسیۆمەکە ئەمڕۆ لە هۆڵی کۆنفراسەکانی زانکۆی پۆلیتەنیکی هەولێر بەڕێوەچوو تیایدا بەڕێزان د.ئازاد و د سەردار و د طارق بابەتێکیان سەربارەت بە دیدگای داهاتووی دەرمانسازی بۆ ساڵی ٢٠٥٠ پێشکەش کرد .
- لە کۆتایدا ئامادەبووان بەشداربوون لە چالاکی هەڵگرتنی کەپسولی کات کە بریتی بوو لە نووسینی پێشبینیەکان و هەڵگرتنیان لە فۆڕمی تایبەت بۆ ساڵی ٢٠٥٠.




























































