گەشتی زانستی قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بۆ کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە

ئەمرۆ پێنج شەممە ۲۰۲٥/٤/۱۰،لە ژێر چاودێری پ.ی.د. یوسف مستەفا رەسول راگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، گشت بەشە زانستیەکانی پەیمانگەکەمان گەشتێکی زانستییان بۆ کۆلێژی تەکنیکی شەقلاوە ئەنجام دا، بۆ قوتابیانی گشت بەشەکان، قۆناغی یەکەم و دووەمی بەیانیان و ئێواران، بەسەرپەرشتی سەرۆک و بریاردەری بەش و بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی بەیانیان و ئێواران، لە سەردانەکەدا سەرەتا لەلایەن م. محمد جمال محمد یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و م.زانا صالح مستەفا به‌رێوبه‌ری كارگێری پێشوازییان لێکردین.
دواتر قوتابیان سەردانی بەشی ئایتی و کارگێری کار و ڤێتەرنەر و هۆلەکانی خوێندن و تاقیگەی کشتوکالیان و کۆمپیوتەریان کرد،
مەبەست لە گەشتە زانستیەکە ئالوگۆری بیر و ڕای زانست و زانیاری بوو لەگەل قوتابییان و مامۆستایان.