Daily Archives: ئازار 25, 2025

راگری پەیمانگە لەگەل مامۆستایان و فەرمانبەران کۆدەبێتەوەو سوپاس پێزانینیش بە مامۆستایەک دەبەخشێت

ڕۆژی سێ شەممە یەکەم هەفتەی ساڵی نوێ ی کوردی ڕێکەوتی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٥ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەرێز ( د.طالب محمدشریف عومەر ) لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران کۆبوویەوە.

لە دەسپێکی کۆبوونەوەکە و دوای بەخێرهاتن، ڕاگری پەیمانگە هیوای خواست ڕۆژوو و نوێژ و عیبادەتی هەموو لایەک قبول بێت دواتر ساڵی نوێ کوردی ٢٧٢٥ و ، بۆ نەکانی ئادارو نەورۆز پیرۆزکرد.

دواتر، دەست خۆشی لەگشت فەرمانبەرو مامۆستایان کرد لە پای دلسۆزی ئەنجامدانی کارەکانیان بەتایبەتی ئەو فەرمانبەرانەی کە شەورۆژیان
کردۆتە یەک بۆ راییکردنی کارەکان بە جوانترین شێوە.

دواتر راگری پەیمانگەی ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە ئێمە هەموو وەک یەک تیمی کارا کاربکەین بۆ ئەوەی پێکەوە باشتر خزمەتی قوتابیان بکەین و رەوشی زانست و ئەکادیمیا پێش بخەین. پاشان چەندین بڕگە و بابەت باسکران وەک پابەند بوون بە سیستەمی پەنجەمۆری دەوام وە پابەندبوون بە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری ئەنجامدانی سمینار و وۆرکشۆپ، هەروەها خۆ ئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی چەندین چالاکی و کۆڕبەند و کۆنفڕانسی زانستی لە داهاتوودا.

لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا، بەرێز راگری پەیمانگە سوپاس و پێزانین بەخشیە بە (م. فەریدە علی عوسمان ) سەرۆک بەشی پێشووتری کارگێڕی کار لە پەیمانگەکەمان بە هۆی ڕاییکردنی کارەکانی بە دلسۆزی و ماندوونەناسانە کە لە ماوەی رابردودا وەک سەرۆک بەشی کارگێڕی کار لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر.
ڕاگری پەیمانگە هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێزیان خواست لە ئەرکە نوێیەکەی.
لای خۆشییەوە، مامۆستا فەریدە عەلی عوسمان،سوپاسی راگری پەیمانگە کرد کەلەماوەی رابردودا،هەموو پشتگیرێکی کردوەو لە ئەنجامدانی کارەکان. بەرێزیان پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک شانازییەکی گەورە بەیەکەم وێستگەی کارکردنی لە خوێندنی باڵا ناوزەندکرد. پاشان سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران کرد کەلەماوەی رابردوودا، وەک یەک تیم دلسۆزانە کاریان کردوە.بەلێنیشیدا، هەروەک رابردوو، لە ئایندەشدا هەر بەم هاوکار دلسۆزی بمێنێتەوە.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر