د.ئەحمەد جەلال کۆنسوڵی فەخری کۆماری سۆسیالیستی دیموکراتی سریلانکا سەردانی پەیمانگای تەکنیکی کارگێری هەولێری کرد و لەلایەن پ.ی.د.سەرسام خەلیل شوانی راگری پەیمانگەوە پێشوازیی لێکرا.
لە دیدارەکەدا کە یاریدەدەری راگر و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکانی پەیمانگا ئامادەی بوون، راگری پەیمانگا باسی لە بەشەکانی پەیمانگا بەتایبەتی بەشی کارگێری دەزگاکانی گەشتیاری کرد.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە کردنەوەی سەنتەرێک بۆ راهێنانی قوتابیانی بەشەکانی کارگێری دەزگاکانی گەشتیاری و گەشتوگوزار لە کۆلێژ و پەیمانگا تەکنکییەکان کرا تاوەکو لە دوای دەرچوونیان بە هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەن کاری خۆیان و لەمبارەیەوە باس لەو ژێرخانە کرا کە لە پەیمانگادا هەیە کە دەکرێت لە داهاتوودا لەو سەنتەرە سوودی لێ وەربگیرێت.
دواتر کۆنسوڵی فەخری کۆماری سۆسیالیستی دیموکراتی سریلانکا لەگەڵ راگری پەیمانگای تەکنیکی کارگێری هەولێر هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگە و چێشتخانەکانی بەشی کارگێری دەزگاکانی گەشتیاریان بەسەرکردەوە.