Monthly Archives: شوبات 2025

ڕاگری کۆلێژ سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی کرد .

بەرواری ٢٥-١-٢٠٢٥ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی قۆناغی (یەکەم ) ی کرد ، مەبەست لەم بەسەرکردنەوەیە ئاگادار بوون لەم پرۆسەیەو گوێ گرتن بۆ داواکاریەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن ،سوپاس گوزاری بەناوی ئەنجومەنی کۆلێژ و ڕاگرایەتی ئاراستەی لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان و مامۆستاو فەرمانبەران کرد .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ بەشدار بوو بۆ بەخشینی بڕوانامەو قەڵغانی ڕێز لێنان لەزانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی بۆ ڕێکخەران وڕێک خستنی ( کۆرس بووک ) و پرۆگرامەکانی خوێندن بۆبەشی (تەکنیکی پزیشکی تیشک) .

بەرواری (٢٤-١-٢٠٢٤) بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، لەزانکۆی نێودەوڵەتی (تیشک) بەشداری کرد لە بەخشینی بڕوانامەو قەڵغانی ڕێزلێنان بەو مامۆستایانەی بەشدار بوون لە ڕێکخستنی پرۆگرامەکانی خوێندن لەنێوان بەشەکانی (تەکنیکی پزیشکی تیشک) ،
(د ازا اسماعیل عبدی ) سەرۆکی بەشی تەکنیکی پزیشکی تیشک سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک سەرپەرشتیار و قسەکەر ، لەگەڵ ستافی مامۆستایانی بەش لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆی (تیشک)ی نێودەوڵەتی -کۆلێژی زانستە کرداریەکان ،هەردوولا بۆ خوێندنی بەکالۆریۆسی چوار ساڵە و هەشت سیمستەری زانستی گەیشتن بە دانانی پرۆگرامێکی ڕێکخراو و سەردەمیانە بۆ خوێندنی ئەکادیمی ، بۆ ئەم یەکخستنە مامۆستایانی پسپۆری ئەم بوارە لەزانکۆی هەولێری پزیشکی بەشدار بوون و ڕۆڵیان تێدا بینی .

هۆبەی ڕاگەیاندن وچالاکیەکان .

پەیامی پیرۆز بایی ڕاگری کۆلێژ بۆ مامۆستایانی کۆلێژ بۆ پلە بەرز بونەوەیان .

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان .


لەناخەوە بەناوی ڕاگرایەتی و ئەنجومەنی کۆلێژ پیرۆزبایەکی گەرم لە مامۆستایانی بەڕێز
۱/ ( پ د نجات جبار احمد) .
۲/( پ د کاروان سلو نجم) .
۳/(پ د زوبێر اسماعیل حسن ).
بەبۆنەی پلە بەرز بونەوەتان بۆ ( پرۆفیسۆر ) دەخوازم سەرکەووتو بن بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی زاست و خزمەتکردنی ووڵاتەکەمان .

پ ی د ( مراد امیر احمد )
ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر .

ڕاگری کۆلێژ سیمینارێکی زانستی پێشکەش کرد .

بەرواری (٢١-١-٢٠٢٥) بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( دکتۆرە ذکری عزیز ) هەریەکەو بەجیا سیمینارێکی زانستیان پێشکەش کرد ، دواتر گەنگەشە و سەرنج و تێبینیەکان وەڵام درانەوە بیروڕاکان ئاڵووگۆڕ کران .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .