Monthly Archives: شوبات 2025

کۆتایی هاتنی خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمان وتوێژینەوەی زانستی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی کانونی دووەم ٢٠٢٥، لە ژێر چاودێری پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی سەنتەری پەرەپێدان وتوێژینەوەی زانستی پ.ی.د. رەنج سیروان عبداللە رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمان وتوێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو.

‏‎لە رێوڕەسمەکەدا هەریەک لە پ.ی.د. موراد ئەمیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی و پزیشکی هەولێر پ.ی.د. سەرسام خلیل شوانی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر و پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر ئامادەیبوون.
بەرێوەبەری گشتی سەنتەری پەرەپێدان وتوێژینەوەی زانستی بەخێڕهاتنی مامۆستایانی سەرپەرشتیار و میوانانی کرد و گوتی: ٸێمە وەکو زانکۆ بەرنامەمان وا پلانی بۆ دانراوە کەبەردەوام بتوانین وۆرک شۆپ و خولی تایبەت بۆ کارمەندان و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ بکەینەوە .

لەبەشێکیتری وتارەکەیدا گرنگی فێربوونی زمانی ئینگلیزی خستەڕوو، بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی بە یەکێک لە کارە گرنگەکانی زانکۆ نیشاندا ،دواتر هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایان و بەشداربوانی خولەکە خواست.
‏‎بەڕێوەچوونی خولەکە بە سەرپەرشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام بوو کە خولی سێ یەمی به‌ هێز كردنى زمانى ئاخاوتنى ئينگليزي بوو و له‌ ئه‌نجامى ياداشتى لێگه‌يشتنى نێوان زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر و ده‌زگاى University Institute ئەنجامدرا كه‌ تيايدا ٢٥ بەشداربوو لە مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆمان به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕوانامه‌ی بەشداربوونیان پێ بەخشرا

ڕاگری کۆلێژ بەشداری لە وۆرک شۆپێکی زانستی کرد .

بەرواری ٢٨-١-٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێرو یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێک ئەنجامدرا.

وۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سەنتەری تۆێژینەوەی زانستی و دەزگای ‘’University Institute’’ بەڕێوەچوو.

مامۆستایانی وۆرکشۆپەکە پێک هاتبوون لە “dr. Sally Bryant’’ و ‘’Mr. Rick Page’’ وۆرکشۆپەکەش لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامدرا.

وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە سەرکردایەتی و پلانی ستراتیجی، تێیدا زانکۆ ئەمریکیەکان وەک نموونە خرانەڕوو، گفتۆگۆی زۆر لەسەر ئەم بابەتە کرا.

بەشداری كردنی بەشی پەلی دەستكرد وپاڵپشتەكان له سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتی زانستە تەندروستییەکان و پەرستاری كه له زانکۆی لوبنانی فەرەنسی ئەنجام درا بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای ڕوانگە.

بەشداری كردنی بەشی پەلی دەستكرد وپاڵپشتەكان له سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتی زانستە تەندروستییەکان و پەرستاری كه له زانکۆی لوبنانی فەرەنسی ئەنجام درا بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای ڕوانگە سیمپۆزیەمەکە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بوو له برواری٢٥-١- ٢٠٢٥ لە هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی ئەنجام درا
شایەنی باسە كه د.ذكرى علي عزيز سەرۆكى بەش بەشداری کرد به پێشکەشکردنی توێژینەوەیەک و هەروەها مامۆستای یاریدەدەرسەوزه سعدی سعید بەشداری کرد به پێشکەشکردنی پوستەرەك لەم سیمپۆزیەمە