ئەمرۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ۱۸ی شوباتی ۲۰۲٥، بە بۆنەی 18ی شوباتی یادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرێز پ.ی.د. یوسف مستەفا ڕەسوڵ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات و بەشێک لە مامۆستایانی ئەنجومەنی پەیمانگە و بەرپرسی کارگێری پەیمانگە ، لەدرێژەی کاروچاڵاکییەکانی یەکەی ڕاگەیاندن و چاڵاکیەکان بە هاوکاری لێژنەی قوتابیانی پەیمانگەکەمان، هەڵسا بە کردنەوەی خولێکی تێنسی سەرمێز بۆ قوتابیانی گشت بەشەکانی بەیانیان و ئێواران لە پەیمانگەکەمان .
هەوکات، یاری کردنەوەی خوڵ لە لایەن بەرێز ڕاگری پەیمانگە کرایەوە.
شیاوی باسە خولەکە پێکهاتووە لە 32 قوتابی، یارییەکانیش لە یانەی قوتابیان ڕۆژانە بەرێوەدەچێت.





