Daily Archives: شوبات 12, 2025

سیمینارێک لەبارەی پلان و دیدگای سەنتەری پەرەپێدانی کار لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری ئەنجامدرا

بە سەرپەرشتی پ.ی.د. محسن شریف شێروانی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر؛ سەرۆک بەشەکان، نوێنەرانی CDC بەشەکان، مامۆستایان و قوتابییان. سیمینارێک لە لایەن پ.ی.د. هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی ئەندازیاری پێشکەشی کرا.  و تیایدا ناساندنی سەنتەر بە هاوبەشەکانی؛ ئامانجی کردنەوەی سەنتەرەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، دواتر تیشکی خستە سەر دیدگا، چالاکییەکانی سەنتەر لە داهاتوودا بۆ ئامادەکردنی قوتابییان بۆ بازاڕی کار خرایە ڕوو.

هەروەها بە مەبەستی پەرەپێدانی توانا و لێهاتوویی قوتابییان و کارمەندان دامەزراوە، ئەم سەنتەرە خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانی وەک ڕاهێنان، ڕاوێژکاری پیشەیی، و پەرەپێدانی پلانی کار دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی قوتابییان لە گەشەکردنی پیشەیان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان. هەروەها، CDC هەوڵ دەدات پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ بازاڕی کار دروست بکات و یارمەتی قوتابییان بدات بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کار.

 

یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی واژۆ کرا

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر سەرۆکی زانکۆ، سەردانی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی کرد و لە لایەن پ.د.عبدالقادر عەزیز نەقشبەندی سەرۆکی زانکۆکەوە پێشوازییان لێکرا.

لە سەرەتای دیدارەکەدا کە پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.یوسف مستەفا ڕەسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و پ.ی.د.عەبوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و م.بهزاد حلمی حسین، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و شاندی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی کە پێکهاتبوو لە پ.ی.د.عومەر نورەدینی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و قوتابیان و د.بنار فەرید ئیبراهیم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.د.رۆژان ئیبراهیم دزەیی راگری کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودوەڵەتییەکان و تەڵعەت یەحیا باجگر سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و د.تاڤان تەڵعەت باجگر ئەندامی دەستەی ئەمینداران و بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەی بوون، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی بەناوی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە پیرۆزبایی لە پ.د.عبدالقادر عەزیز نەقشبەندی کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی و پێویستی هەماهەنگی لەنێوان زانکۆ حکوومی و ناحکوومییەکان بەتایبەتی لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانکۆکان، کرایەوە.

لەبارەی گرنگی کاری پێکەوەیی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رایگەیاند کە پێویستە هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن هەبێت لەنێوان سەرجەم زانکۆکان بەتایبەتیش لەنێوان زانکۆ حکوومی و ناحکوومییەکان و بۆ ئەم هەنگاوەش لەداهاتوودا کار لەسەر پرۆسەی خوێندنی باڵا بەهاوبەشی لەنێوان هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی دەکرێت.

لە کۆتاییدا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی لەلایەن پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر و پ.د.عبدالقادر عەزیز نەقشبەندی واژۆ کرا.

 

وۆرک شۆپێکی زانستی بەڕێوە چوو .

بەرواری (١١-٢-٢٠٢٥) بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزشکی هەولێر ، بەڕێزان سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان وۆرک شۆپێکی زانستی بەناونیشانی (Complications of . H Pylori and methods of diagnosis) .

سەرەتا ڕاگری کۆلێژ ووتەی خۆی پێشکەش کرد ،
دواتر بەڕێزان ( پ د نجات جبار احمد ) و ( د زید نبیل ایلیا ) باسیان لەناوەڕۆکی بابەتی وۆرک شۆپەکە کرد و داتاو زانیاری و توێژینەوەکانی هەنوکەیی سەبارەت بە ( بەکتریای گەدە ) یان خستە روو ، چەند پشکنینێکیان بەشێوەی پراکتیکی بۆ ئامادەبوان کرد لە ڕێگای (هەناسەدان Urea Breath Test) و زانیاریان لەسەر پشکنین بەڕێگای تر وەک ( خوێن serology -پیسایی Stool antigen ) شیکردەوە ، گەنگەشەی زانستی لەنێوان ئامادەبوان کرا ، لەکۆتایی ڕاگری کۆلێژ بروانامەی ڕێزلێنانی بەخشیەوە ، سوپاسگوزاری دەربڕی ،

ئەم وۆرک شۆپە بەسەرپەرشتی ( د احمد نوزاد ) بەرپرسی هۆبەی دڵنیایی جۆری ڕێکخرابوو .

هۆبەی راگەیان و چالاکیەکان .

بانگێشتنامە

بانگێشتنامە

..ئەنجامدانی وۆرک شۆپ..

ناونیشان:
(Complications of . H Pylori and methods of diagnosis.

پێشکەشکاران:
/ پ.د. نجات جبار احمد
٢/ د. زید نبیل الیا

ناونیشان:
کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی ،کەمپی یەکی زانکۆی پۆلیتەکنیک هەولێر ، هۆڵی (ECTS) .
کات: (10:00) .
بەروار: ( ١١-٢-٢٠٢٥) .