ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ٥ی٢ی٢٠٢٥ ، بەئامادەبوون و سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و میوانداری و یاوەری یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین ، ئامادەبوونی هەریەک لە ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەروئینفۆرماتیک بەرێز پ.د.کەیهان زرار غەفوور و بەڕێزان لە سەرۆک بەشەکانی ئێستاو پێشوو ، بەژداریان لە بۆنەیەکی تایبەتی کرد کە ڕێکخرابوو لەلایەن سەرۆکایەتی بەشی سیستەمی زانیاری بە هەوڵ و ماندووبوون و ڕێکخستنی سەرۆکی بەش بەڕێز د.میدیا عەلی ئیبراهیم و بە ئامادەبوونی مامۆستاوئەندازیارانی بەشی سیستەمی زانیاری …
ئەم بۆنەیە تایبەت بوو بە ڕێزلێنان و ستایشی بەڕێز پ.ی.د. بژار خضر حسين کە دوای ساڵانێکی زۆر لەخزمەتی زانکۆ و کۆلێژو بەشی سیستەمی زانیاری خانەنشینبوو ، هەوڵ و ماندووبوون و کارامەیی زانستی و ئەکادیمی بەرزراگیرا و لەلایەن بەڕێزان ڕاگری هەردوو کۆلێژەکە زۆر بەوردی و بەوشەی خزمەتی زانستی ماوەی کارکردنی لە بەشەکە و کۆلێژ زۆر بە دڵسۆزانە و بەو پەڕی گیانی لەخۆبووردووانە کە کارەکانی راپەراندووەوخزمەتێکی باشی کردووە ، دواتر سوپاسنامە و ڕێزلێنانی تایبەت بە بەڕێزیان بەخشرا و هیوای سەلامەتی و تەمەن درێژیان بۆ خواست …