ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی١ی٢٠٢٥ بە سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر ، بۆ هەردوو کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سمینارێکی گرنگ و کاریگەری هەنووکەیی لەلایەن ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بەڕێز نەقیب محەممەد حەمید عەباس ئەنجامدرا .
شایانی باسە کە سمینارەکە باسی لە کاریگەری و لێکەوتەجیاجیاکانی ماددەی هۆشبەر کرد لە ناوچەکەو دەوروبەرمان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە ژێر ناونیشانی ڕۆشنفکری قوتابیانی زانکۆ لەبارەی ماددەی هۆشبەرەوە کە بەرپرسی رێکخراوی تەکنیکی بەڕێز زریان خەسرەو ئامادەکاری و ڕێکخستنی بۆ کردبوو ، بەئامادەبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی هەردوو کۆلێژەکە…
دواتر سوپاسنامەوڕێزلێنانی ڕاگرە بەڕێزەکان لەلایەن هەردوو یاریدەدەرانی ڕاگر بەخشرایە پێشکەشکاری سمینارەکە و سودێکی زۆر باشی بەئامادەبووان گەیاند ، هەرچەندە بابەتەکە زۆر ناخهەژێن و تراژیدی بوو..