راگری پەیمانگە بە یاوەری بەرپرسی نووسینگەی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی سەردانی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن
ئەمرۆ یەکشەممە 19ی کانونی دووەمی 2025، د. طالب محەمەد شەریف عومەر راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەیاوەری سیروان حسکۆ بەرپرسی نوسینگەی مەلا مستەفا بارزانی سەردانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد و لە لە لایەن د.ئومێد صباح پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارکدا باس گفتوگۆکرا دەربارەی پێشخستنی پەیمانگەی تەکنیکی میێرگەسۆر، و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران خۆشحاڵبوو بە پێشکەوتنەکانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر لە ماوەی رابردوو.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی دا هاوکاربێت بۆ زیاتر پێشخستنی پەیمانگە و چارەسەرکردنی کێشە و کەم و کوڕییەکان بەشێوەیەکی گونجاو بۆئەوەی باشتر خزمەت بکات بە کایەی زانست خوێندنی باڵا و مرۆڤایەتی لە هەموو کوردستان.