ڕۆژی پێنجشەممە 16ـی کانوونی دووەمی 2024، بە هاوکاری و هەماهەنگی نووسینگەی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی، قوتابییانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێواران لە بەشی پەرستاری – کۆلێژی تەکنیکی سۆران، گەشتێکی زانستی ـیان بۆ بارزان ئەنجامدا و لهلایهن بەرێز خهڵات بارزانی، نوێنهری سهرۆك بارزانی پێشوازی كران.

لەم گەشتە زانستییەدا، لەلایەن سەرپەرشتیارانی مۆنۆمێنت و بە ئامادەبوونی مامۆستا زرار موحسین محەمەد عەلی جێگری ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و مامۆستایانی بابەت، وانەی جینۆساید بەشێوەی مەیدانی لە مۆنۆمێنتی بارزانییە جینۆسایدکراوەکان لە بارزان پێشکەشی قوتابییان کرا.
