بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپێک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر
رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 14ی کانونی دووەمی2025، بە هاوکاری و هەماهەنگی نوسینگەی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وۆرکشۆپێکی زانستی لە ژێرناونیشانی “خۆپاراستن لە نەخۆشییە ئاژەڵییەکان: هەنگاو و ستراتیژییەکان، لە زیادکردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکان بەشێوەیەکی تەندروست” ئەنجامدا.
وۆرکشۆپەکە لە دوو پانێڵ پێکهاتبوو
پانێلی یەکەم:- بەبەشداری بەڕێزان. پ.ی.د. هێمن کاکەخان عەوڵا مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د. سەیدەوان عومەر یوسف پزیشکی ڤێتێرنەری راوێژکار لە بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سۆران
پ.ی. سیڤان حەسەن بەکر مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە ناونیشانی
{گرنگی خۆپاراستن لە نەخۆشی ئاژەلان هەم بۆ ئاژەلداران و جوتیاران و هەم بۆ کۆمەلگا}
بەشی دووومی وۆرکشۆپەکە بە بەشداری
د. شەهید رەمەزان عەزیز، سەرپەرشتیار لە کارگەی زۆم، پ.ی.د. عەبدولقادر ئەحمەد حسێن مامۆستا لە زانکۆی سەڵاحەددین، بە ناونیشانی {دڵنیا بوون لە کوالێتی و سەلامەتی شیر لە کشتوکاڵی هاوچەرخدا ،چۆنە؟ هاندانی مامەلەکردنی دروستی شیر لەسەر ئاستی جوتیاران کلیلی بەرهەمهێنانی بەرهەمی شیرمەنی کوالێتی بەرز}
لە سەرەتای وۆرکشۆپەکە. ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێز د.طالب محمد شریف وتارێکی پێشکەش کرد:-
ئەمەش دەقی وتارەکەیە
بهناوی خودای گهوره و میهرهبان
-بەرێزان نوێنەرانی نوسینگەی جەنابی مەلامستەفا بارزانی
- میوانانی قەدر گران، و ئەکادیمیانی بەرێز
-پسپۆران و توێژەران و پانێلیستە بەرێزەکان
-مامۆستا و فەڕمانبەرو قوتابیانی ئازیز - ئەم کاتەتان باش:
بەخۆشحالیەکی زۆرەوە، بەناوی ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکینیکی مێرگەسۆر و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەخێرهاتنی هەمووتان دەکەم بۆ ئەم چالاکیە زانستیە و ئەکادیمیەی کە ئەنجامدانی وۆرک شۆپێکە، بەناونیشانی “خۆپاراستن لە نەخۆشییە ئاژەڵییەکان: هەنگاو و ستراتیژییەکان لە زیادکردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکان”. کە بە هاوکاری و هەماهنگی نوسینگەی بەرێز جەنابی مەلا مستەفا بارزانی ئەنجام دەدرێت.
ئامادەبوانی بەرێز
ئەمڕۆ ئێمە لە شارەزایان و پسپۆران لێرە کۆبوینەتەوە بۆ بەشداریکردن لەم چالاکییە زانستیە و، تیشک خستنە سەر بابەتێکی گرینگ لەسەر نوێترین تەکنیک و پەرەسەندنەکان تایبەت بە پیشەسازی ئاژەڵداری و چۆنیەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی گواستراوەی ئاژەلان و، هەم چۆنیەتی زیادکرنی بەرهەمێکی تەندورست کە سود و خێری هەبێت بۆ هەموو لایەک بە پشت بەستن بەداتاو توێژینەوەی زانستی و دەرئەنجامەکان وگوێگرتن لە شارەزیان و پسپۆران و جێ بە جێکردنی راسپاردەکان لەم بوارەدا.
بەڕێزان:
ئێمە لە ناوەندە ئەکادیمییهكان ، تەنها فێرکردن وئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی ئەرکی ئێمە نیەو، بەلکو ئەرکێکی تریش لە سەرمانە کەئەویش خستەرووی دەرئەنجامەکانی توێرینەوەکانمان و هاوبەشیکردنی ئەزموونەکانمانە لەگەل ئەوانیتر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و مەعریفی تاکەکان لە سەر هەموو کایەکانی ژیان بۆ ئەوەی ژیانێکی بەختەوەرو تەندروست بەدەستبهێنین.
ئێمە وەک زانکۆبەگشتی و پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە تایبەت پابەندین بە پێشخستنی پەروەردە و خزمەتکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگاکەمان، ئێمە ئەو ڕۆڵە گرنگە دەناسێنین کە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە ئابووری و خۆشگوزەرانی ناوچەکەماندا دەیگێڕن کە تەندروستی ئاژەڵەکانمان ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە تەندروستی ئێمە و مرۆڤەکانمان و ژینگەو ئابووریمانەوە.
ئامادەبوانی بەرێز:
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری هەموو ئەودەستپێشخەریانە دەکات بۆ پێشخستنی بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردە و بەرزکردنەوەی بەرهەمی خۆراکی ناوخۆیی.
سەرۆک وەزیران رێزدار( مەسرور بارزانی ) وەک کارەکتەرێکی سەرەکی، ڕۆڵی لە داڕشتنی سیاسەتی چاکسازیی کشتوکاڵی و ستراتیژییەکانی ئاسایشی خۆراک هەیە و، ئەو بوارە یەکێکە لە پێشینەی کارەکانی حکومەتەکەی. گرنگی بە مۆدێرنکردنی تەکنیکەکانی کشتوکاڵ و پێشخستنی بەرهەمی ئاژەڵیی ناوخۆیی و کاری هاوبەش لە پەروەردەکرنیاندا دەدات، ئەمەش بۆ بەهێزکردنی ئابووری وولات و ناوچەکە و دڵنیابوون لە کۆمەڵگەیەکی تەندروستتر و خۆبژێو لە بەرهەمە ناوخۆییەکاندا.
لە م رووانگەیەوە ، ئێمە ئەمڕۆ لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر ، ئامانجمانە دوو لایەنی گرینگ بخەینە ڕوو:
یەکەم \پاراستنی خۆمان و ئاژەڵەکانمان لە نەخۆشی، ئەمەش سەلامەتی و بەردەوامیی و ئاسایشی خۆراک مسۆگەر دەکات.
دووەم\ زیادکردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکان بەشێوەیەکی تەندروست و بەرپرسیارانە، کە پێویستە بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی دانیشتووانێکی گەشەسەندوو لە هەمان کاتدا پابەندبوون بە ستانداردە ئەخلاقی و ژینگەییەکان. لەم وۆرکشۆپەیدا،
Karez Abdulwahhab, [1/14/2025 6:40 PM]
پانێڵی یەکەم تیشک دەخاتە سەر خۆپاراستن لە نەخۆشییە ئاژەڵییەکان، ڕۆشنایی دەخاتە سەر ڕێوشوێنی خۆپارێزی، ئاسایشی زیندەیی و، باشترین پراکتیزەکان بۆ پاراستنی تەندروستی هەردوو، ئاژەڵ و ئەوانەی کە لە نزیکەوە لەگەڵیان کاردەکەن.
پانێڵی دووەم، ورد دەبێتەوە لە ستراتیژییەکانی زیادکردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکان بە شێوەیەکی تەندروست، جەخت لەسەر گرنگی خۆراکدانی دروست و پراکتیزەکردنی بەردەوام دەکاتەوە.
لە کۆتاییدا،
سوپاسی پانێلیستە بەرێزەکان و رێکخەرانی ئازیز دەکەم کە ماندو نەناسانە کاریان کردووە بۆ ئەوەی ئەم جالاکییە زانستیە ببێە واقع.
هیوادارم لە دوو توێى گفتوگۆی زانستی وئەکادیمی ئاڵوگۆڕى بیرووبۆچوونەکاندا لەم وۆرکشۆپەدا بە ئەنجامی باش و بەسوود بگەین، بەرچاوڕوونى زیاترمان هەبێت بۆ چۆنیەتى پەرەپێدان و هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ئەم بابەتە گرنگە و راسپاردەمان هەبێت بۆ باشتر کردنی ژیانی ئێستاو داهاتومان.
جارێکی تر سوپاس بۆ ئێوە، بەهیوای داهاتوویەکی تەندروستتر و بەردەوامتر و خۆشگوزەرانتر بۆ ولات و کۆمەڵگاکەمان دەخوازین.
زۆر سوپاس
ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم وۆرکشۆپە :- بریتیی بوو لە پێشخستنی شێوازی تەندروست و بەردەوام بۆ زیادکردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکان و ستراتیژی پراکتیکی بۆ بەرزکردنەوەی کەرتی ئاژەڵداری لەهەمان کاتدا دڵنیابوون لە سەڵامەتی خۆراک و تەندروستی گشتی بە تایبەتی ئاژەڵ و شێوازەکانی گواستنەوەیان بۆ مرۆڤ، هەروەها نیشاندانی پراکتیزە کاریگەرەکانی بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشییە ئاژەڵییەکان و پێشخستنی ئاسایشی زیندەی، هەروەها بۆ تیشک خستنە سەر رۆلی خۆراکدانی دروست لە بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان و توندروستی ئاژەڵان بۆ هاندانی بەشداریکردنی کۆمەڵگا لە وەرگرتنی پراکتیزە تەندروستیەکان لە بەڕێوەبردنی ئاژەڵداریدا.
لە کۆتای وۆرکشۆپەکە دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان کرایەوەو وە
بروانامەی بەشداریکردن لەلایەن د.طالب محمدشریف عمر راگری پەیمانگە و د.رەنج سیروان بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و هاوکات نوێنەری سەرۆکی زانکۆ بە بەڕێوەبەری پانێل و پانێلیستەکان بەخشرا.
ڕاگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر






































