Monthly Archives: كانونی یه‌كه‌م 2024

ڕۆژی ئـاڵای کـوردسـتان

رۆژی سێشـەممە رێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/١٧ لـەژێـر چـاودێـری بـەڕێـز پ.د.ئیـدریـس محـەمـەد تـاهیـر هـەرکی سـەرۆکی زانکـۆی پۆلیتـەکنیکـی هـەولێـر، بـەڕێـز پ.د. ایاد زکی صابر ڕاگـری کـۆلێـژی تـەکنیکی ئەندازیاری و بەرێز د. ئامانج برادۆستی بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ ، ڕۆژی ئـاڵای کـوردستـان بـەرز ڕاگیـرا.
بـە ئـامـادەبـوونی ژمـارەیـەکی بـەرچـاو لـە مـامـۆستـایـان و فەرمانبەرا و قـوتـابیـان، بـۆ ڕێـزگـرتـن لـە ڕۆژی ئـاڵای کـوردسـتان.

کۆبونەوەی لەگەل هەردوو هۆبەی زانستی و تۆمار

رۆژی سێشـەممە رێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/١٧، بـەڕێـز پ.د. ایاد زکی صابر ڕاگـری کـۆلێـژی تـەکنیکی ئەندازیاری کۆبونەوەی لەگەل هەردوو هۆبەی زانستی و تۆمار ئەنجام دا ، وە لەم کۆبونەوەیە بەرپرسان و فەرمانبەرانی هەردوو هۆبەکە بەژداربون و تاوتۆی پێداویستەکانی و کێشەکان کرا.

بە بەشداری سەرۆکی زانکۆ ئاهەنگی دەرچوانی پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوار شەممە 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیرهەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و چەندین کەسایەتی حیزبی و حکومی ناوچەکە ئاهەنگی دەرچوانی قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان بۆ خولی 13ەمین لە قەزای چۆمان بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە لەژێر دروشمی “خولی نیشتمانسازی بە پشتیوانی زانست و کارامەیی” ئەنجام درا، کە لە کۆتایی مەراسیمەکانیشدا قوتابیانی دەرچووی پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان بۆ سالی خوێندنی 2023-2024 سوێندی یاساییان خوارد و بروانامەی دبلۆمیان لە چەند پسپۆریەکی جیاواز پێبەخشرا و خەڵات بەسەر قوتابییە یەکەمەکان دابەشکرا.

 

لە کۆلێژی تەكنیكی سۆران ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا

ڕۆژی سێشەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی و د. ڕێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی 10ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانی حکومی و حزبی و ئەندامانی ئەنجومەن و ماموستایان و بە هەماهەنگی لیژنەی نوێنەرایەتی قوتابییان و دەزگای پاراستنی ئاڵای کوردستان / نووسینگەی سۆران، رێورەسمێكی شایستە بەبۆنەی رۆژی ئاڵا سازكرا.

مەڕاسیمەکە، ووتار و شیعر و شانۆگەری و سروودی نیشتمانی و نەخشاندنی تابلۆی کوردستانی لەخۆ گرتبوو، كە سەرجەمیان باسیان لە بەرز و پیرۆزی ئاڵای كوردستان دەكرد.