ئەمڕۆ چوار شەممە 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیرهەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و چەندین کەسایەتی حیزبی و حکومی ناوچەکە ئاهەنگی دەرچوانی قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان بۆ خولی 13ەمین لە قەزای چۆمان بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە لەژێر دروشمی “خولی نیشتمانسازی بە پشتیوانی زانست و کارامەیی” ئەنجام درا، کە لە کۆتایی مەراسیمەکانیشدا قوتابیانی دەرچووی پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان بۆ سالی خوێندنی 2023-2024 سوێندی یاساییان خوارد و بروانامەی دبلۆمیان لە چەند پسپۆریەکی جیاواز پێبەخشرا و خەڵات بەسەر قوتابییە یەکەمەکان دابەشکرا.














