فێستیڤاڵی زانستی خۆراک لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ بەرواری ٩/١٢/٢٠٢٤ بەڕێز(پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەیاوەری یاریدەدەری ڕاگر (د.طارق ویسی صادق) پێشوازیان کرد لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (د .ئازاد حسن قادر ) بەڕێز بەرپرسی ناوچەی زانکۆ (د ئامانج نجم الدین ) و ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر (پ.ی.د.مراد امیر احمد ) م.بهزاد حلمی حسێن بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، سەرمەند حەمید بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی سەرۆکایەتی زانکۆ. وە بە ئامادەبونی گشت سەرۆکی بەشەکانی پەیمانگەو مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان.
کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵی زانستی خۆراك سەردانی پەیمانگەیان کرد کە ڕێخرابوو لەلایەن بەشی ئافرەتان و لەدایکبوون . کاتژمێر ١١ پێش نیوەڕۆ ڤیستیڤاڵەکە بەڕێوەچووکە ساڵانە چاڵاکی لەم جۆرە لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێوە دەچێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا وێڕای نمایشکردنی شانۆگەرییەک لەلایەن قوتابیانی بەشی ئافرەتان و لەدایکبوون، هاوکات کتێبێک لە نووسینی م.پشتیوان محمد ناسێندرا و دواتر فێستیڤاڵی خۆراک کە تیایدا ژمارەیەک خۆراک و شیرینی نمایشکران و باس لە سوودە تەندروستییەکانی کرا.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و بەشداربووانی دیکە دەستخۆشیان لە راگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر و رێکخەرانی ڤێستیڤاڵەکە کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.