ڕێوڕەسمی دوەمین خولی دەرچووانی قوتابییانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024،لە هۆلی کۆنفرانسی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، بەبەشداری ڕێزدار (مەلامستەفا بارزانی)، و ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د.طالب محمد شریف عمر راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی ڕێوڕه‌سمی دووەمین خولی دەرچووانی قوتابییانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆرلە ژێر دروشمی ( خولی نیشتمانسازی بە پشتیوانی زانست و کارامەیی) بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکە كه خانه‌واده‌ی قوتابییانی ده‌رچووان ئاماده بوون، دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وتارێك و به‌خشینی بڕوانامه‌ی دیبلۆمی ته‌كنیكی به‌ده‌رچووانی ساڵی خوێندنی (2023-2024)، له‌لایه‌ن ڕاگری پەیمانگە و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .
پاشان ، لۆگۆی رێزلێنانی ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر لەلایەن جەنابی ( مەلا مستەفا بارزانی) بەخشرایە یەکەمی سەر ئاستی پەیمانگە بۆ خوێندنی بەیانیان و ئێواران
هەروەها لەلایەن نوسینگەی ڕێزدار (مه‌لامسته‌فا بارزانی) خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی پەیمانگە دابه‌شكرا.
ڕاگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر