ئەمڕۆ ٢/١٢/٢٠٢٤ بەڕێز ( د.تیـران جمیـل پیـرۆ ) ڕاگـری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و بەشێك لە مامۆستایان وقوتابیان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریان کرد لە پانێڵيک لەژێر ناونیشانی ”کاریگەرییەکانی توندوتیژی لەسەر خيزان” کە بەهاوبەشی لەنێوان زانکۆمان و یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەبۆنەی هەڵمەتی نیشتمانی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەنجامدرا.