Monthly Archives: تشرینی دووه‌م 2024

زانکۆی پۆلیتەکنکی هەولێر وۆرك شۆپێك بۆ پێداچوونەوە لە پڕۆگرامی خویندنی بەشی تەکنیکی میدیا ڕێکدەخات

ئەمڕۆ سێ شەممە 26 تشرینی دووەمی 2024 بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د.بۆتان مجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د.محسین شەریف سالح ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگيڕی هەولێر و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایان وۆرك شۆپێك بۆ پێداچونەوە بە پڕۆگرامی خوێندنی بەشی میدیا لە هەر سێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بەڕێوەچوو.


سەرەتای ۆورك شۆپەکە پ.ی.د.دلێر ئەحمەد سەرۆك بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕ هەولێر وەک ڕێکخەری وۆرکشۆپەکە بە کورتی تیشکی خستە سەر دانیشت و کۆبونەوەکانی ڕابردووی هەر سێ زانکۆ بۆ گەیشتن بە ئەنجامدانی ئەم وۆرك شۆپە.


دواتر پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دوای بەخێرهێنانی سەرۆك بەش و مامۆستایانی میدیای هەر سێ زانکۆ، دەست خۆشی لێکردن بۆ ئەنجامدان و بەشداریکردنیان لەم وۆرك شۆپە و بە گرنگ ناوی برد،
سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوە کرد ئێمە وەکو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەتەنیا لە پسپۆری میدیا نا بەڵکو لە بابەتەکانی تریش ئەم جۆرە وۆرك شۆپانەمان ئەنجامداوە و پێداچونەوەمان لە پڕۆگرامی خوێندنی هەندێك لە بەشە زانستیەکانیش کردوە و هەندیك بەشی زانستیمان داخستوە و هەندێك بەشی زانستی تازەشمان کردۆتەوە، بیرمان لەوەش کردۆتەوە بە گوێرەی پێویستی جوگرافیای شوینەکە بەشی تازەی لێبکەینەوە.
پاشان سەرۆکی زانکۆ وتی: هەر لەدەرەنجامی ئەم کارانەشماندا ئەمساڵ توانیمان پێداچونەوە بە 11 بەشی زانستی بکەین لە کردنەوەی بەشی تازە و گۆڕینی پڕۆگرامیشەوە، ئەمساڵ ئێمە وەکو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر زۆرترین ڕێژەی قوتابیمان لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان وەرگرتوە کە ژمارەیان 8هەزار و 500 قوتابیە.


دواتر سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستە سەر ئەوەی ئیتر کاتی ئەوە هاتووە زانکۆکان کادیری بە توانا و پیشەگەر بە کۆمەڵگا بناسێنن و تاکو بتوانێ خۆی هەلی کار بۆ خۆی بڕەخسێنێ نەك بارگرانیەکی زۆر لەسەر حکومەت دروست بکەین.

لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەچونی ۆورك شۆپەکە خواست و داوای لێکردن لەسەر وڵامی بازاڕی کار داڕشتنەوەی پڕۆگرامی خوێندنی بەشی میدیا بکەن، بەتایبەتی بۆ دەزگا میدیایەکان چ جۆرە پڕۆگرامێکی هەنوکەیی پێویستە بۆ ئەوەی ئەو کادیرە لەو شوێنانە خۆی تێدا ببینێتەوە کاری لەسەر بکرێت.

 

بەشداری کردنی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر لەگەڵ شاندێکی مامۆستایان و ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولیر لە هەڵمەتی نیشتیمانی شازدە ڕۆژەی جیهانی بەڕەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و کچان

ئەمڕۆ ٢٥/١١/٢٠٢٤ بەریز ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر(د.تیران جمیل پیرۆ)لەگەڵ شاندێکی مامۆستایان و ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولیرلە هۆڵی مامۆستا سعد عبدللە بەشداریان کرد لە ئەنجامدانی ڕاگەیاندنی هەڵمەتی نیشتیمانی شازدە ڕۆژەی جیهانی بەڕەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و کچان کە ڕێك خرابوو لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی بەڕەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەتان و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان

سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە مەراسیمی هەڵمەتی نیشتمانی شازدە ڕۆژەی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات

ئەمرۆ دوو شەممە 25ـی تشرینی دووەمی 2024 پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری پ.ی.د.تیران جمیل بیرۆ راگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر، پ.ی.د.هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار، کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئافرەت لە زانکۆمان لە هۆڵی مامۆستا سەعد عەبدوڵا لە هەولێر بەشداری لە هەڵمەتی نیشتمانی شازدە ڕۆژەی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان کرد.


مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چەندین میوان و کەسایەتی بەڕێوەچوو.
ئەم بۆنەیە لە لایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ناوەخۆ/بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەتان و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رێکخرابوو.
شایەنی باسکردنە 25ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک بە رۆژی توندوتیژی دژی ژنان دادەنرێت، لەو رۆژەدا رێکخراوەکانی ژنان و داکۆکیکارانی ژن چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، بە کارەکانیان کۆمەڵگا هۆشیار دەکەنەوە.

 

بەشداری کردنی مامۆستایەکی کۆلێژ بەتوێژینەوەیەکی زانستی لەووڵاتی ( مصر ) ی عەرەبی .

بەرواری ٣٠-٩ تا ٢-١٠-٢٠٢٤ مامۆستای یاریدەدەر ( غریبا حسن علی ) لەبەشی چارەسەری سروشتی ، بەشداری کرد لە پێنجەمین کۆنفرانسی هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئەفریقیا بۆ سەلامەتی و خۆشی مێرمنداڵان لەشاری ئەسکەندەریە لە ووڵاتی مصر ، لەم کۆنفرانسە بە چەندین توێژینەوەی جۆراو جۆر مامۆستایان لە ناوچە جیاوازەکان بەشدارییان تێداکردبوو .

ناونیشانی توێژینەوەکە :

:
Knowledge and perception among) caregivers of adolescent female patients with acne vulgaris) .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .