Monthly Archives: تشرینی دووه‌م 2024

بانگێشتنامە

ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١٢/٢) کاتژمێر (١٠:٠٠) بەیانی ، لەژێر چاودێری بەڕێز (پ.د ادریس محمد طاهر هرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە سەرپەرشتی بەڕێز (پ ی د . مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژ ، فیستیڤاڵێک ئەنجام دەدرێت لەلایەن بەشی پەلی دەستکرد و پاڵشتەکان بۆ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

وۆرك شـۆپێـك لـە پەیمـانگـەی تەکنیکـی پزیشـکـی هەولێـر سـەبارەت بـە نەخۆشـی شـەکـرە

ئەمرۆ٢٨/١١/٢٠٢٤ بەشێک لە ماموستایانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر کە پێکهاتبوون  لە (ماموستا هنا ، م. محرەم ، د. سەردار و د. سەروەر، م. پشتیوان) لە ژێر چاودێری( د تیـران جمیـل پیـرۆ) راگـری پەیمانگە وۆرك شۆپێك لەسەر بابەتی نەخۆشی شەکرە ئەنجام درا،کە تێیدا هۆکارەکان و چارەسەری ئەم نەخۆشیە پێشکەش کرا

ڕاگری کۆلێژ بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشیەوە .

بەرواری ٢٧-١١-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، بڕوانامەی ڕێزلێنان – سوپاس و پێزانینی بەخشیە بەشێک لەو مامۆستایانەی لە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری پلەی شایستەیان بۆساڵی ئەکادیمی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بەدەست هێناوە هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن

 


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

شاندێک لەمامۆستایانی کۆلێژ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان بەشداریان لە وۆرک شۆپێک کرد .

بەرواری (١٤-١١-٢٠٢٤) لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، شاندێک لەمامۆستایانی کۆلێژ لە بەشی ( پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان )بەسەرپەرشتی سەرۆکی بەش ( دکتۆرە ذکری علی عزیز ) بەشداریان لەوۆرک شۆپێک کرد لەشاری ( بەغدا) کە وەزارەتی تەندروستی ناوەند لەڕۆژی جیهانی ( پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان) ئەنجامی دابوو ،دواترهەریەک لە ئەندامانی شاندەکە سیمیناری تایبەت بەم بەشە پێشکەشی ئامادەبووانیان کرد.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان