رۆژی پێنچ شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2024، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێورەسمی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆمان لەژێر ناوی “خولی نیشتمانسازی بە پشتیوانی زانست و کارامەیی” بەڕێوەچوو کە تیایدا قوتابییانی هەریەکە لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری ، کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی، کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی، پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی خەبات سوێندیان خوارد و بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆمیان لەچەندین پسپۆڕی جیاواز پێبەخشرا .
لێرەوە بە پێویستی دەزانم سوپاسی بەرێزان یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشە بەرێزەکان ویاریدەدەرەکانیان و هەموو ستافی ئەکادیمی و کارگێری کۆلیژەکەمان و قوتابیانی دەرچوانی هێژا بکەم بۆ ئەرک و ماندووبوونیان وە هەر ساغ و سەلامەت بن.
