Daily Archives: تشرینی دووه‌م 12, 2024

سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی سیانزەیەمینی زمانی ئینگلیزی بەسەر دەکاتەوە

ئەمرۆ سێ شەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی سیانزەمینی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەر کردەوە.

بەسەرکردنەوەی سەرۆکی زانکۆ بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان بە ئامادەبوونی پ.ی.د.رەنج سیروان بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی، پ.ی.د.سامان عبدالقادر بەڕێوەبەری سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و خاتوو پەرێشان حاجی احمد بەڕێوەبەری سەنتەری کلاد لە زانکۆی سۆران، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی سیانزەمینی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو.

 تاقیکردنەوەکان بۆ بۆ گشت ئاستەکان لە کاتی بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ڕاگری پەیمانگە بەشداری کرد لە یادی 100ساڵەی لە دایکبوونی خاتوو دانیال میتران

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٤ یادی ١٠٠ ساڵەی لەدایکبوونی بوونی خاتوو دانیال میتران بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک و بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز ڕاگری بەیمانگە پ.ی. د.تیران جمیل پیرۆ بە یاوەری سەرۆکی زانکۆ پ.د.ادریس محمد طاهر بەشداربوون لەم یادە لە ڕێخرابوو لەلایەن قونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر.