Daily Archives: تشرینی دووه‌م 5, 2024

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی زنتانی وڵاتی لیبیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن

ئەمرۆ سێ شەممە 5ی تشرینی دووەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر، پێشوازی لە شاندی باڵای زانکۆی زنتانی وڵاتی لیبیا بە سەرۆکایەتی د.محەمەد ئەحمەد ئیمبارک دقالی سەرۆکی زانکۆی ناوبراو وشاندی یاوەری کرد.

 

دیدارەکەدا بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی زانستی، بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ بەرێوەچوو.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، بۆ ئەمەش یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆ واژووکرا.


واژووکردنی یاداشتەکە لەدرێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە بۆ پەرەپێدان بەکاروباری زانستی و ئەکادیمی و توێژینەوە لەگەڵ زانکۆکانی ناوخۆ و دەرەوە.

 

سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی تۆماری گشتی زانکۆ کۆدەبێتەوە

ئەمرۆ سێ شەممە 5ی تشرینی دووەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر،بەیاوەری بەڕێوبەری نووسینگە سەردانی بەڕێوبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێری کرد، لەگەڵیان کۆبویەوە بەمەستی ڕێنمایی کردنیان سەبارەت بە وەرگرتنی ئەو (8472) قوتابییەی ناویان لە کۆلیژ و پەیمانگەکانی زانکۆمان هاتۆتەوە.

دوای دەستخۆشی،ڕۆڵی تۆماری گشتی بەرز نرخاند لەکارەکانیان، سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی لە قوتابیانی وەرگیراو کرد بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، تۆماری گشتی ڕاسپارد کە ئامادەکاری تەواوبکەن بۆ ساڵی نوێی خوێندن هەموو کارئاسانیێک بکرێت بۆ جی بەجێکردنی و ڕایکردنی کارەکانی قوتابیان لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان، هەروەها داوای کرد بەپشوو درێژییەوە کاربکەن جیاوازی لەنێوان هیچ کەسێکدا نەکەن هەمووان بە یەک چاو سەیربکرێن.

جێگای ئاماژەیە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێکەوتی 3ی تشرینی دووەمی 2024،(8472) قوتابی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەرگیراون ،شایەنی باسە ئەم ڕێژەیەی قوتابییە کە لە زانکۆکەمان وەرگیراون دابەش دەبن بەسەر (7) کۆلێژ و (6) پەیمانگەی تەکنیکی سنوری زانکۆکەمان.

 

8472 قوتابــی دەرچــووی قۆناغــی 12ی ئامادەیــی لە کۆلێژ و پەیمانگــە تەکنیکیەکــانی زانکــۆی پۆلیتەکنیکــی هەولێــر وەرگیراون

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێکەوتی 3ی تشرینی دووەمی 2024، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2024-2025 (53079) دەرچوی ئامادەییەکان لە زانکۆ حکومیەکان وەرگیراون.

جێگای ئەماژەیە لەم ژمارەیەی سەرەوە (8472) قوتابی بەر زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کەوتوە و ئەم رێژە قوتابیە لە زانکۆ و پەیمانگە تەکنیکیەکانی سەر بە زانکۆمان بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 وەرگیراون، ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزە بە بەراورد بەو ڕێژە قوتابیەی کە لە زانکۆ حکومیەکانی تری هەرێمی کوردستان وەرگیراون، ئەگەری زۆرە ژمارەی وەرگیراوان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر زیاتر بن بەهۆی دابەزینی زۆرێک لە قوتابیان لە زانکۆکانی تری هەرێمی کوردستان بۆ زانکۆکەمان.

شایەنی باسە ئەم ڕێژەیەی قوتابی کە لە زانکۆکەمان وەرگیراون دابەش دەبن بەسەر (7) کۆلێژ و (6) پەیمانگەی