Monthly Archives: تشرینی یه‌كه‌م 2024

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمینارێک لەژێر ناونیشانی “ڕۆڵی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرەوپێشبردنی تەکنەلۆجیای زانیاری” ڕێکدەخات

ئەمڕۆ دوو شەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2024 لەسەر راسپاردەی پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، زانکۆمان میوانداری د.ئازاد نەجاڕ داهێنەر و شارەزای بواری تەکنەلۆجیای کرد، بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێک لەژێر ناونیشانی ڕۆڵی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرەوپێشبردنی تەکنەلۆجیای زانیاری.

سیمینارەکە لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و بەشەناوخۆییەکان، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆمان و چەندین میوان بەڕێوەچوو.

د.ئازاد نەجار لە سیمینارەکەیدا باسی لە گرینگی تەکنەلۆجیا لە هەموو بوارە جیاوازەکاندا کرد، پێشخستنی تەکنەلۆجیا لە هەرێمی کوردستان گەراندەوە بۆ پەیوەندییەکی هاوبەش لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و زانکۆکان و بازاری کاردا، بۆ زیادکردنی بەرهەم و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، ئەمەیشی وەک هۆکارێک بۆ بەرەوپێشبردنی هەرێمی کوردستان و برەو دان بە تواناکانی دەرچوانی زانکۆکانی کوردستان و دەسکەوتنی هەڵی کار لە بازارەکان گەڕاندەوە.

جگە لەوەش باسی لە دامەزراوەی (Kurdistan Innovation Institute ) و پلان و پڕۆژەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، پشتگیری تەواوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ خاوەن بیرۆکەکان لە پێشخستنی تەکنەلۆجیا لە بوارە جیاوازەکان دوپاتکردەوە، ستراتیژی کارکردنی خستە ڕوو.

لە بەشێکی تری سیمینارەکەیدا ڕۆڵی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە گرنگیدان بە بواری تەکنەلۆجیا و ڕۆڵی خودی سەرۆکی حکوومەت رێزدار مەسرور بارزانی لە دامەزراندنی دامەزراوەی داهێنانی کوردستان نیشاندا ، هەروەها ڕۆڵی زانکۆ لەو دامەزراوەیەدا بەشێکی تری سیمینارەکە بوو.

دواتر باسی ئەزموونی خۆی لە وڵاتی سوید کرد،ئاماژەی بە داهاتووی کوردستان کرد کە هیچی کەمتر نابێت لە وڵاتێکی وەک سوید.

لە کۆتایی سیمینارەکەدا بە وڵامدانەوەی چەند پرسیارێکی میوانان و دووپاتکردنەوەی پشگیری تەواوی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێشخستنی تەکنەلۆجیا لە هەرێمی کوردستان گەیاند، دواتر سوپاسی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کرد بۆ ئەم میوانداریە و گرنگیدانی سەرۆکی زانکۆ بۆ ئەم بابەتە بەرز نرخاند.

پاشان سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێڕ باسی لە گرینگی دامەزراوەی (Kurdistan Innovation Institute ) کرد، کە چۆن بیرۆکەکان سوودیان لێ دەبیندرێت بۆ کاری داهێنەرانە،و زانکۆی بەشوێنی ئەم بیرۆکە داهێنەرانە نیشاندا، دواتر پشگیری و هاوکاری زانکۆ بۆ بەجێگەیاندنی کارەکانی ئەم دامەزراوەیە ڕاگەیاند و سوپاس و دەست خۆشی خۆی لە د. ئازاد نەجاڕ کرد بۆ پێشکەشکردنی سیمینارەکەی.

ڕاگــری پەیــمانگــە ( پ.ی.د. تیــران جمیــل پیــرۆ ) بەژداری لە مەراســیمی ڕێزلێــنان بۆ ژمــارەیەک لە مامۆســتایان و فەرمانبــەران و قــوتابیــانی زانکــۆی پۆلیتەکنیــکی هەولێــر دەکــات

ڕۆژی چوار شەممە 9ی ئۆکتۆبەری 2024, بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محمەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، کاروباری قوتابیان و بەشەناوخۆییەکان، لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و چەندین میوان مەڕاسیمێکی ڕێزلێنان بۆ بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆمان بەڕێوەچوو.

مەڕاسیمەکە بۆ چەند مەبەستێکی جیاواز ڕێکخرابوو ئەوانیش:

یەکەم : ڕێزلێنان بۆ ئەو مامۆستایانەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 ناونیشانی زانستیان بەرزکراوەتەوە

دووەم : ڕێزلێنان بۆ 10 لەو مامۆستایانەی زانکۆمان کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەرزترین پلەیان لە دڵنیایی جۆری بەدەست هێناوە

سێ یەم: ڕێزلێنان بۆ 10 لەو مامۆستایانەی زانکۆمان کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەرزترین سایتەیشنیان هەبووە

چوارەم: ڕێزلێنان لەو مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانەی کە ڕۆڵیان هەبووە لە بەڕێوەبردنی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان کە ساڵانە زانکۆکەمان بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە ئەنجامی دەدات

سەرەتای مەراسیمەکە سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەشکرد و دوای بەخێر هینانی میوانان و پیرۆزبایی لە گشت مامۆستایانی زانکۆمان کرد بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مامۆستایان، دواتر باسی ڕۆڵ و ئەرکی مامۆستایانی کرد و پیشەی مامۆستایانی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەکرد کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەم ڕۆژە جیهانیە و ماندوبونی مامۆستایان لەبیر ناکات

لە بەشێکیتری وتارەکەیدا وتی: ئێمە بۆ سێیەم ساڵە ئەم جۆرە مەراسیمە ئەنجام دەدەین، بۆ ئەمساڵیش تایبەتە بەو مامۆستایانەی لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 ماندوبوون و شەونخونیان کێشاوە بۆ ئەوەی بتوانن پلەی زانستیان بەرز بکەنەوە.

جگە لەوەش بە پێویستی دەزانین سوپاس و ڕێزلێنان ببەخشین بەم مامۆستایانەی لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەرزترین پلەیان لە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری بەدەست هێناوە، ئەمەش بە ئاسانی ناکرێت و ماندوبونێکی زۆری پێویستە تاوەکو بتوانن ئەم پلەیە بەدەست بهێنن

دواتر ئاماژەی بە بەشێکیتر لەو مامۆستایانەدا کە ئەمڕۆ خەڵاتی رێزلێنانیان پێ دەبەخشێت ئەوانیش پێك دێن لەو مامۆستایانەی کە بەرزترین پلەی سایتەیشنیان لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بەدەست هێناوە

دواتر باسی بەشێکیتری بەخشینی خەڵاتی رێزلێنانی ئەمڕۆی کرد، ئەویش دابەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بوو بەسەر ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانەی کە ڕۆڵیان هەبوە لە بەڕێوەبردنی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان کە ساڵانە زانکۆکەمان بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە ئەنجامی دەدات، پاشان سوپاس و دەستخۆشی خۆی لە هەموو ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانە کرد کە ئەمڕۆ ئەم خەڵاتانەیان پێ دەبەخشرێت، وە هیوای بەردەوامی بۆ خواستن

دوای وتارەکەی سەرۆکی زانکۆ، دەستکرا بە دابەشکردنی خەڵاتی رێزلێنان
هەروەها لە مەراسیمەکە پ.ی.د. تیران خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە چەند مامۆستایەک

بۆ بینینی تەواوی وێنەکان بە کوالێتی بەرز دەتوانن کلیک لێــــــــــــــرە بکەن

https://drive.google.com/drive/mobile/folders/1ns8tAPnxT6ZJ2hUNPN2FKLTjdmPb6TwZ?usp=sharing

A Delegation from the Erbil Branch of the Health Syndicate Visits Erbil Medical Technical Institute

Today, October 10, 2024, the Dean of Erbil Medical Technical Institute, Asst. Prof. Dr. Tiran Jamil Piro, along with the Assistant Dean, Dr. Tariq Waece Sadiq, Administrative Director Hogar Rahman, and Health Syndicate representative Rawand Sulaimon Majid, welcomed a delegation from the Erbil Branch of the Health Syndicate

The visiting delegation included Mr. Shakhawan Salim Majid, President of the Erbil Branch of the Health Syndicate, and Executive Committee members Jabar Karim Osman and Dildar Sadraddin

During the visit, the Dean expressed gratitude for the continuous cooperation between the Institute and the Syndicate. The discussion focused on the scientific plans and programs of the Institute

Mr. Shakhawan Salim emphasized the importance of maintaining collaboration between both parties and highlighted the need to establish new scientific departments to address the shortage of technical expertise in the labor market and health sector. He also outlined the ongoing activities of the Erbil Branch of the Health Syndicate

Mr. Dildar Sadraddin spoke about his efforts to improve the health sector, particularly in hospitals, and stressed the necessity of specialized training and further education for graduates seeking to continue their studies

شـاندێـکـی سـەندیکـای کـارمەندانــی تەنـدروستــی لقــی هەولێر سـەردانی پەیمانگـەی تەکنیکـی پزیشکـی هەولێریان کرد

ئەمڕۆ (١٠/١٠/٢٠٢٤) ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ ) بە یاوەری یاریدەدەی ڕاگر (م.طارق ويسي صادق) و(هۆگر رحمان ) بەڕێوەبەری کارگێڕی پەیمانگە و (رەوەند سلێمان مجید ) نوێنەری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لە پەیمانگە وە مامۆستایان.

پێشوازیان لە شاندێکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی هەولێر
کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان(شاخەوان سلیم مجید)
سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی
ئەندامانی دەستەی کارگێڕی (جەبار کریم عثمان ) و (دڵدار صدرالدين )
بەم بۆنەیەوە بەڕێز ڕاگری پەیمانگە بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد وە دەستخۆشی لێ کردن بۆ هەماهەنگی بەردەوامیان هەروەها باسی پلان و پرۆگرامی زانستی پەیمانگەی کرد.

بەڕێز شاخەوان سلیم باسی لە زەرورەتی هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان هەردولا کرد وە هەروەها باسی لە پێویستی کردنەوەی چەند بەشێکی زانستی کرد کە زۆر پێویستن بۆ ئەوەی کەموکوڕی پسپۆری تەکنیکاری کارەمە لە بازاڕی کار وە کەرتی تەندروستی کرد.
هەروەها باسی لە کارو چاڵاکیەکانی سەندیکا لقی هەولێر کرد.

هەروەها بەڕێز دڵدار صدرالدين بەسی لە هەوڵەکانی کرد لە بەرەوپێشبردنی بواری تەندروستی کرد لە کەرتی تەندروستی کرد نەخۆشخانەکان وە جەختی کردەوە لەسەر پێویستی هەندێک پسپۆری ورد وە خوێندنی تەواوکاری بۆ ئەودەرچوانەی حەزدەکەن درێژە بە خوێندن بدەن.

لە کۆتایدا هەردوولا هاوڕابوون لە سەر هەماهەنگی بەردەوام بۆ بەرەوپێش بردنی پەیمانگەو کەرتی تەندروستی بۆ پێگەیاندنی تەکنیککاری کارامە