Daily Archives: تشرینی یه‌كه‌م 26, 2024

ڕاگری پەیمانگە بەشداری کۆبونەوەی ساڵانەی ئەمینداریەتی ئەندامانی یەکێتی زانکۆکانی دەریایناوەراست دەکات

ڕاگری پەیمانگە بەشداری کۆبونەوەی ساڵانەی ئەمینداریەتی ئەندامانی یەکێتی زانکۆکانی دەریای
ناوەراست دەکات.

بەرێز د.طالب محمد شریف عمر راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و بەیاوەری پ.د.ئیدرس محمد تاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی ، رۆژانی 23 و 24ی تشرینی یەکەمی 2024، بەشداریانکرد لە کۆبونەوەی گشتی ئەندامانی ئەمینداریەتی یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەراست لە زانکۆی ئەستەنبول ئایدن لە شاری ئەستەنبول، لە وڵاتی تورکیا بەو پێیەی کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەندامە لەو یەکێتیە.

کۆبونەوەکە بە بەشداری 102 زانکۆ لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەفریقا و ئاسیاو زیاتر لە 28 وڵات بەڕێوەچوو، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی دهۆک و زاخۆ و ئاکرێ لە کوردستان بەشداربوون.

ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە لە چەند پریسەنتەیشنکدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتی پێشخستنی ئاستی زانستی زانکۆکان، باس لە بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان و ئاڵنگاریەکانی بەردەم پێشخستنی زانکۆکان کرا لەو بوارانەی وەک سەرکردایەتیەکی باش لە بەرێوەبردنی دامەزراوەکان و خوێند و پەروەردە لە رێگای تەکنەلۆجیا و بەستنەوەی زانکۆکان وەک تۆرێکی پەیوەندی هەماهەنگی و کاری هاوبەش و کواڵتی پرۆگرامەکان و بەستنەوەیان بە بە بازاری کار و چارەسەری بەردەوام بۆ گرفتەکان و بەرزکردنی ئاستی وشیاری و فرە کەلتوری و هەروەها ژیانەوەو راهێنان بۆ ئاوارەکان زۆر بواری تری ئەکادیمی تایبەت بە رۆلی زانکۆکان کرا.

لە ڕۆژی دووەمی کۆنفڕانسەکە کار و بەرنامەکانی یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست باس و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا بریاری پێویست لەو بوارەوەدرا.
هەروەها لە لایەکی ترەوە ، باس لە بەرنامەکانی داهاتووی یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست کرا کە دەیەوێت بەهاوکاری یەکێتی ئەوڕوپا و ئێراسمۆس پلەس ئەنجامی بدات، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە دوو بەرنامەدا لەگەڵ چەند زانکۆیەکی ئیتاڵی و ئیسپانی بەشدارە.

لەو کۆنفرانسەدا سەرۆکی زانکۆ بەیاوەری ڕاگری پەیمانگە چەند دیدارێکی لەگەڵ بەشێک لە زانکۆ بەشداربوەکاندا ئەنجامدا، بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکان و پێکەوە کارکردنیان واژوو کردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر
هەینی ، ٢٥ /٢٠٢٤/١٠