ڕێزدار مەسرور بارزانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی گرنگی لە قەزای مێرگەسۆر دانا

ڕێزدار مەسرور بارزانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی گرنگی لە قەزای مێرگەسۆر دانا

لەبەردەوامی پڕۆژەخزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی گرنگی لە قەزای مێرگەسۆر دانا.

لەو ڕێوڕەسمەدا بەڕێز مەلامستەفا بارزانی و ژمارەیەکی بەرپرسی حکومی، حزبی و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و هاووڵاتییانی دەڤەرەکە ئامادەبوون.

هەر لەو مەراسیمەدا د. طالب محەمەد شەریف عمر راگری پەیمانگە ئامادە بوو. بەو پێیەی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر یەکێکە لە پرۆژەگرنگەکان کە لە سەردەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە، ئەمەش لەپێناو خزمەتکردنی دەڤەری بارزان و قەزای مێرگەسۆر بەگشتی.

شیاوی باسە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک یەکەمین دامەزراوەی ئەکادیمی لە ساڵی 2021، لە سەنتەری قەزای مێرگەسۆر کرایەوە کە خزمەتێکی بێ وێنەی بە قوتابیان و لاوانی دەڤەرەکە کردووە و لەو ماوە کەمەدا جێپەنجەی دیارە هەر لە ئەنجامدانی کۆنفرانس، سیمپۆزیۆم، وۆرکشۆپ، سیمنار و کردنەوەی خولی جۆراوجۆر بۆ قوتابییان و لاوانی دەڤەری بارزان.

راگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر