بەرێوەچوونی چەندین چاڵاکی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر
رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 2024/10/15 بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر د.طالب محمد شریف و ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەران چەندین چاڵاکی لە ناو کەمپسی پەیمانگە و دەرەوەی پەیمانگە هاتنە ئەنجام دان.
هەنگاوی یەکەم:- پێشکەشکردنی سیمینارێک بوو لەلایەن ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر د.طالب محمد شریف عمر لە ژێر ناونیشانی ( هەستکردن بە بەرپرسیارەتی گەنج بەرامبەر خۆی و نیشتیمانی ) کە تیایدا تیشکی خستە سەر پاراستنی بەها نیشتمانی و نەتەوییەکان و پاراستنیان لە هەرێمی کوردستان هەن.گەنجان تواناکانیان بە باشترین شێوە لە خزمەتخۆیان و نیشتیمانیان بخەنە گەڕ. رێگەنەدەن بەها پیرۆزەکانی ئەم وڵاتە لە هەر بارودۆخێکدا پشتگوێ بخەن.لەم دەڤەرە و کوردستان بەگشتی مێژوویەکی دەولەمەندی پرشکۆ هەیە وەک خۆراگری و پێکەوەژیان و مرۆڤدۆستی و دادپەروەری و ژینگە دۆستی.
ئەم پەیامە درێژەپێدەری پەیامی ئاشتیخوازانەی بارزانی نەمرە لە روانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی خودی گەنج بۆ فێربون و نەتەوەیی و نیشتیمانی لە ژیانی ڕۆژانەی خۆماندا کارەکانمان بە شێوازێکی بەئەمەک و بەرپرسیارانە جێبەجێی بکەین، وە پێویستە مرۆڤ لە هەر پیشە و پلەو پۆستیێکیتردابێ بەشێوەیێک لەشێوەکان کاربکات کە بتوانێ سوود بە تاکەکانی وڵات و کۆمەڵگایە بگەینێت کە تێدا دەژیت.
هەروەها لە بەشێکی تری وتارەکەیدا ، راگری پەیمانگە تیشکی خستە ئەو پاڵپشتی و دەستپێشخەریانەی کە جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان( مەسرور بارزانی) بە بەردەوام کردوویەتی بۆ خزمەتکردن بە قوتابیان و گەنجان و پێشخستنی تواناکانیان و رەخساندنی هەڵیکار بۆیان.
هەنگاوی دووەم :-كاتێك هەستی بەرپرسیارەتی بەهێزبێت، كلتوری ژینگە پارێزی تێكەڵ بە كۆمەڵگا دەبێت سەرجەم بەهاكانی یەكسانی و مرۆڤدۆستی دێنە بوون، پاراستنی ژینگە لەو دەڤەرە دەگەرێتەوە بۆ (100) سالی رابردوو کە کەلتورێکە ماوەتەوە بۆیە ئەمرۆ هەڵمەتێکی پاکردنەوەی دەوروبەری کەمپسی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر ئەنجامدرا لەو خۆل و خاشاکە، کەمپسی پەیماگە دەکەوێتە ناوچەیەک کە پرە لە گرد و تەپۆلکە وسەوزایی و کانی جوان ، بۆ یە ساڵانە چەندین هەڵمەتی پاکردنەوەی ژینگە ئەنجامدەدەن بۆ پاک راگرتنی ئەم ناو چە یەو هێشتەنەوەی هەروا بە جوانی.
ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر




















