Daily Archives: تشرینی یه‌كه‌م 16, 2024

بەرێوەچوونی چەندین چاڵاکی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

بەرێوەچوونی چەندین چاڵاکی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 2024/10/15 بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر د.طالب محمد شریف و ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەران چەندین چاڵاکی لە ناو کەمپسی پەیمانگە و دەرەوەی پەیمانگە هاتنە ئەنجام دان.

هەنگاوی یەکەم:- پێشکەشکردنی سیمینارێک بوو لەلایەن ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر د.طالب محمد شریف عمر لە ژێر ناونیشانی ( هەستکردن بە بەرپرسیارەتی گەنج بەرامبەر خۆی و نیشتیمانی ) کە تیایدا تیشکی خستە سەر پاراستنی بەها نیشتمانی و نەتەوییەکان و پاراستنیان لە هەرێمی کوردستان هەن.گەنجان تواناکانیان بە باشترین شێوە لە خزمەتخۆیان و نیشتیمانیان بخەنە گەڕ. رێگەنەدەن بەها پیرۆزەکانی ئەم وڵاتە لە هەر بارودۆخێکدا پشتگوێ بخەن.لەم دەڤەرە و کوردستان بەگشتی مێژوویەکی دەولەمەندی پرشکۆ هەیە وەک خۆراگری و پێکەوەژیان و مرۆڤدۆستی و دادپەروەری و ژینگە دۆستی.

ئەم پەیامە درێژەپێدەری پەیامی ئاشتیخوازانەی بارزانی نەمرە لە روانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی خودی گەنج بۆ فێربون و نەتەوەیی و نیشتیمانی لە ژیانی ڕۆژانەی خۆماندا کارەکانمان بە شێوازێکی بەئەمەک و بەرپرسیارانە جێبەجێی بکەین، وە پێویستە مرۆڤ لە هەر پیشە و پلەو پۆستیێکیتردابێ بەشێوەیێک لەشێوەکان کاربکات کە بتوانێ سوود بە تاکەکانی وڵات و کۆمەڵگایە بگەینێت کە تێدا دەژیت.

هەروەها لە بەشێکی تری وتارەکەیدا ، راگری پەیمانگە تیشکی خستە ئەو پاڵپشتی و دەستپێشخەریانەی کە جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان( مەسرور بارزانی) بە بەردەوام کردوویەتی بۆ خزمەتکردن بە قوتابیان و گەنجان و پێشخستنی تواناکانیان و رەخساندنی هەڵیکار بۆیان.

هەنگاوی دووەم :-‎كاتێك هەستی بەرپرسیارەتی بەهێزبێت، كلتوری ژینگە پارێزی تێكەڵ بە كۆمەڵگا دەبێت سەرجەم بەهاكانی یەكسانی و مرۆڤدۆستی دێنە بوون، پاراستنی ژینگە لەو دەڤەرە دەگەرێتەوە بۆ (100) سالی رابردوو کە کەلتورێکە ماوەتەوە بۆیە ئەمرۆ هەڵمەتێکی پاکردنەوەی دەوروبەری کەمپسی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر ئەنجامدرا لەو خۆل و خاشاکە، کەمپسی پەیماگە دەکەوێتە ناوچەیەک کە پرە لە گرد و تەپۆلکە وسەوزایی و کانی جوان ، بۆ یە ساڵانە چەندین هەڵمەتی پاکردنەوەی ژینگە ئەنجامدەدەن بۆ پاک راگرتنی ئەم ناو چە یەو هێشتەنەوەی هەروا بە جوانی.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

ڕێزدار مەسرور بارزانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی گرنگی لە قەزای مێرگەسۆر دانا

ڕێزدار مەسرور بارزانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی گرنگی لە قەزای مێرگەسۆر دانا

لەبەردەوامی پڕۆژەخزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی گرنگی لە قەزای مێرگەسۆر دانا.

لەو ڕێوڕەسمەدا بەڕێز مەلامستەفا بارزانی و ژمارەیەکی بەرپرسی حکومی، حزبی و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و هاووڵاتییانی دەڤەرەکە ئامادەبوون.

هەر لەو مەراسیمەدا د. طالب محەمەد شەریف عمر راگری پەیمانگە ئامادە بوو. بەو پێیەی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر یەکێکە لە پرۆژەگرنگەکان کە لە سەردەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە، ئەمەش لەپێناو خزمەتکردنی دەڤەری بارزان و قەزای مێرگەسۆر بەگشتی.

شیاوی باسە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک یەکەمین دامەزراوەی ئەکادیمی لە ساڵی 2021، لە سەنتەری قەزای مێرگەسۆر کرایەوە کە خزمەتێکی بێ وێنەی بە قوتابیان و لاوانی دەڤەرەکە کردووە و لەو ماوە کەمەدا جێپەنجەی دیارە هەر لە ئەنجامدانی کۆنفرانس، سیمپۆزیۆم، وۆرکشۆپ، سیمنار و کردنەوەی خولی جۆراوجۆر بۆ قوتابییان و لاوانی دەڤەری بارزان.

راگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر

 

سەرۆکی زانکۆ چەندین تاقیگە و هۆڵی خوێندن لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر دەکاتەوە

ڕۆژی چـوارشـەممـە 16ـی تشرینی یەکەمی 2024، پ.د.ئیدریـس محەمەد تـاهیـرهەرکی سەرۆکی زانکـۆی پـۆلیتـەکنیـکی هـەولێـر بـەیـاوەری یـاریـدەدەرانـی سـەرۆکـی زانکـۆ و بـەشێـک لـە ئـەنـدامانـی ئـەنجـومـەن و بـەڕێـوەبـەری نووسیـنگـەی سـەرۆکی زانکـۆ و بـە ئـامـادەبوونـی سـەرۆک بەشـەکـانی (ICTE و AITE) و ژمارەیـەکی بەرچـاو لـە مامـۆستـا و قـوتـابـی، چـەنـدیـن تـاقیـگـە و هـۆڵـی خـوێنـدنیـان لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر کردەوە .

لـە ڕێـورەسمێکـدا سـەرۆکـی زانکـۆ و ڕاگـری کـۆلێـژی تەکنەلۆجی هەولێر، هەڵسـان بـە کـردنـەوەی نهـۆمـی تـازەی بەشـی (ICTE) کـە پێکـهاتـووە لـە (3) تاقیگـە، (2) هۆڵـی خـوێنـدن و (2) ژووری مـامۆستایان.

هـاوکـات لـە بـەشـی (AITE) بـە هـەمـان شێـوە، (4) تـاقـیگـە، (3) هـۆڵی خـوێنـدن، (4) ژووری مـامـۆسـتایـان و چـەنـد ژوورێـکی دیـکەی خزمـەتگـوزاری، دوای نـۆژەنکـردنـەوەیـان کـرانـەوە.

دواتر سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ قوتابیان کۆبووە و باسی گرنگی کردنەوەی ئەم جۆرە پرۆژانەی  کرد و هەروەها و گرنگی تەکنەلۆجیای زانیاری بۆیان روون کردەوە، کە بەرێزیان تاکیدی کردوە کە دەبێت قوتابی بایەخ بە بالەخانە و ژورو و ئەو کەل و پەلانە بدات کە بۆی دابین کراوە لە لایەن زانکۆ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە یەکێک لەو لایەنانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کابینەی نۆیەم بایەخی پێ دەدات بریتیە لە تەکنەلۆجیای زانیاری، هەر بۆیە دەبێت لەم رۆژانە کە ئێمە بەرەو هەڵبژاردن دەرۆین دەبێت دەنگ بەو لایەنە بدەین کە خزمەت بە زانست و پێشکەوتن و تەکنەلۆجیا و زانیاری دەدات.

شـایـەنی بـاسـە، ئـەم پـڕۆژانـە لـەسـەر داهـاتی زانکـۆ و بەشێـکیشـی لـەسـەر ئەرکـی وەزارەتی دارایـی حکـومـەتی هەرێـمی کـوردسـتان (کـابینـەی نۆیـەم) بـە ئـەوپەڕی پێـزانینـەوە ئـەنجـامـدراوە، خـراونــەتە خـزمـەتی قـوتـابیـان و مـامـۆسـتایـان.

 

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دووهەمین کۆبوونەوەی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 ئەنجامدا

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2024، بەسەرپەرشتی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 2ی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 کاتژمێر 10ی بەیانی لەسەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.


کۆبوونەوەکە بەئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێڕی و دارایی، قوتابییان و بەشەناوخۆییەکان و ئەندامانی ئەنجومەن و بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ بەرێوەچوو و تێیدا چەند تەوەرێکی گرنگ گفتوگۆ و بڕیاریان لەبارەوە درا.


سەرەتای کۆبونەوەکە سەرۆکی زانکۆ سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەن کرد لە پای پابەندبونیان بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 لە رێکەوتی 7/9/2024، دواتر سەرۆکی زانکۆ چەند ڕێنمایی و پێشنیارێکی ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەن کرد، کە تێیدا باسی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ و پەیمانگەکان کرد، کە لەم ئەنجومەنانە ئەو بابەتانە باس دەکرێن کە لە دەرەوەی دەستەڵاتی ڕاگرن، بە هەمان شێوەی ئەنجومەنی زانکۆ کە تێیدا باس لەو بابەتانە دەکرێت کە لە دەرەوەی دەستەڵاتی سەرۆکی زانکۆن.

 

پاشان سەرۆکی زانکۆ باسی لە ئامادەکاری تەواوی بۆ ئەو قوتابیانەی کە وەردەگیرێن لە ساڵی نوێی خوێندی 2024-2025 لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بەزانکۆمان کرد، بە دروستکردنی لێژنەی پێشوازی نەک بە تەنها لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکان بەڵکو پێویست دەکات لەسەر ئاستی بەشەکانیش دروست بکرێن، تایبەت بە ڕێنمویی قوتابیانی تازە وەرگیراو، لە بەشێکیتری ئەم رێنماییانە سەرۆکی زانکۆ جەختی لە وە کردەوە کە پێویستە ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستایان هاوکاربن لە پێدانی زانیاری پێویست بە قوتابیان، پاشان لە چەند تەوەرێک گفتوگۆ کران.

 

 تەوەری یەکەم بریتی بوو لە کاروباری قوتابییان هەروەها ڕێکەوتی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 دەستنیشانکرا.

لە بەشێکی تری ئەم تەوەرەدا باس لە کردنەوەی پێشانگای هەلی کار کراو رێکەوتی جێ بەجێ کردنی دیاریکرا.

لە چەند تەوەرێکیتردا باس لە کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کاروباری کارگێری و دارایی و کاروباری و سەنتەری توێژینەوە کرا.