Daily Archives: تشرینی یه‌كه‌م 12, 2024

ڕاگــری پەیــمانگــە ( پ.ی.د. تیــران جمیــل پیــرۆ ) بەژداری لە مەراســیمی ڕێزلێــنان بۆ ژمــارەیەک لە مامۆســتایان و فەرمانبــەران و قــوتابیــانی زانکــۆی پۆلیتەکنیــکی هەولێــر دەکــات

ڕۆژی چوار شەممە 9ی ئۆکتۆبەری 2024, بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محمەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، کاروباری قوتابیان و بەشەناوخۆییەکان، لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و چەندین میوان مەڕاسیمێکی ڕێزلێنان بۆ بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆمان بەڕێوەچوو.

مەڕاسیمەکە بۆ چەند مەبەستێکی جیاواز ڕێکخرابوو ئەوانیش:

یەکەم : ڕێزلێنان بۆ ئەو مامۆستایانەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 ناونیشانی زانستیان بەرزکراوەتەوە

دووەم : ڕێزلێنان بۆ 10 لەو مامۆستایانەی زانکۆمان کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەرزترین پلەیان لە دڵنیایی جۆری بەدەست هێناوە

سێ یەم: ڕێزلێنان بۆ 10 لەو مامۆستایانەی زانکۆمان کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەرزترین سایتەیشنیان هەبووە

چوارەم: ڕێزلێنان لەو مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانەی کە ڕۆڵیان هەبووە لە بەڕێوەبردنی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان کە ساڵانە زانکۆکەمان بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە ئەنجامی دەدات

سەرەتای مەراسیمەکە سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەشکرد و دوای بەخێر هینانی میوانان و پیرۆزبایی لە گشت مامۆستایانی زانکۆمان کرد بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مامۆستایان، دواتر باسی ڕۆڵ و ئەرکی مامۆستایانی کرد و پیشەی مامۆستایانی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەکرد کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەم ڕۆژە جیهانیە و ماندوبونی مامۆستایان لەبیر ناکات

لە بەشێکیتری وتارەکەیدا وتی: ئێمە بۆ سێیەم ساڵە ئەم جۆرە مەراسیمە ئەنجام دەدەین، بۆ ئەمساڵیش تایبەتە بەو مامۆستایانەی لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 ماندوبوون و شەونخونیان کێشاوە بۆ ئەوەی بتوانن پلەی زانستیان بەرز بکەنەوە.

جگە لەوەش بە پێویستی دەزانین سوپاس و ڕێزلێنان ببەخشین بەم مامۆستایانەی لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەرزترین پلەیان لە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری بەدەست هێناوە، ئەمەش بە ئاسانی ناکرێت و ماندوبونێکی زۆری پێویستە تاوەکو بتوانن ئەم پلەیە بەدەست بهێنن

دواتر ئاماژەی بە بەشێکیتر لەو مامۆستایانەدا کە ئەمڕۆ خەڵاتی رێزلێنانیان پێ دەبەخشێت ئەوانیش پێك دێن لەو مامۆستایانەی کە بەرزترین پلەی سایتەیشنیان لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بەدەست هێناوە

دواتر باسی بەشێکیتری بەخشینی خەڵاتی رێزلێنانی ئەمڕۆی کرد، ئەویش دابەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بوو بەسەر ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانەی کە ڕۆڵیان هەبوە لە بەڕێوەبردنی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان کە ساڵانە زانکۆکەمان بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە ئەنجامی دەدات، پاشان سوپاس و دەستخۆشی خۆی لە هەموو ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانە کرد کە ئەمڕۆ ئەم خەڵاتانەیان پێ دەبەخشرێت، وە هیوای بەردەوامی بۆ خواستن

دوای وتارەکەی سەرۆکی زانکۆ، دەستکرا بە دابەشکردنی خەڵاتی رێزلێنان
هەروەها لە مەراسیمەکە پ.ی.د. تیران خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە چەند مامۆستایەک

بۆ بینینی تەواوی وێنەکان بە کوالێتی بەرز دەتوانن کلیک لێــــــــــــــرە بکەن

https://drive.google.com/drive/mobile/folders/1ns8tAPnxT6ZJ2hUNPN2FKLTjdmPb6TwZ?usp=sharing