ئەمڕۆ سێ شەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2024, پ.د.ئیدریس محمەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لەگەڵ ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر و ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆمان بەشداریانکرد لە کردنەوەی شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە پسپۆڕیەکانی ژمێریاری، کارگێری، ئابووری و سیاسەت، کە بەهاوبەشی هەرچوار زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک و زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی شێچن لە پۆڵەندا و زانکۆی سۆفیا لە بولگاریا ڕێکخراوە.
کۆنفرانسەکە لە سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەدین بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە کۆنفرانسەکەدا کۆمەڵێک قسەکەر بابەت پێشکەش دەکەن لە بوارەکانی ئابووری، ژمێریاری، کارگێری و سیاسەت، هەروەها 45 توێژەر لە بوارە جیاوازەکانی تایبەت بە کۆنفرانسەکە توێژینەوەیان پێشکەش کردوە تاکو لەداهاتودا لە گۆڤارە ناوخۆیی و جیهانییەکاندا بڵاو بکرێنەوە.
ئامانجی كۆنفرانسەکە بەیەکەوە کارکردنە لەسەر دۆزینەوەی بیرۆکەی هاوبەش، بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەنوکەییە ژمێڕیاری و بازرگانی و ئابووری و کارگێڕی و سیاسیەکان.



