سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەلێر دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2024، پ.د.ٸیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ، پێشوازیان لە هەریەک لە د.عەلی رەشید خۆشناو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، د.سالح المقدادی بەڕێوەبەری گشتی (Relief International) و د.دنیا بەڕێوەبەری بەشی پەرەپێدان لە ڕێکخراوی ناوبراو کرد.

 

لەم دیدارەدا باس لە پڕۆپۆزەلی پڕۆژەی هەڵمەتی پاراستنی ئاوی ماڵان لە شاری هەولێڕ کرا، لەپێناو کەم کردنەوەی بەفیڕۆ چوون و  پاراستنی ئەم سەرچاوە گرنگە، بیروڕا  ئاڵوگۆڕ کرا و پێشنیاری یاداشتی لێکگەیشتن لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ڕێکخراوی ناوبراو بۆ زیاتر هەماهەنگی لەم رووەوە کرا.