ئەندامێکی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک وتاربێژی سەرەکی لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بانگێشت دەکرێت

پ.د.کیهان زرار غفور، ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ڕاگــری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر، وەک وتاربێژی سەرەکی (Keynote Speaker) بانگهێشت کراوە بۆ چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەروەردە، زانست، تەکنەلۆجیا و بەڕێوەبردن(ICESTM-2024) ، کۆنفرانسەکە رێکخراوە لەلایەن پەیمانگای توێژینەوە و گۆڤارەکان (IRAJ).

 

ئامانجی سەرەکی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەروەردە، زانست، تەکنەلۆجیا و بەڕێوەبردن(ICESTM-2024) کە بڕیارە لە ماوەی 29 و 30ی کانوونی دووەمی 2024 لە وڵاتی تایلەند بەڕێوەبچێت، دابینکردنی سەکۆیەکی هاوبەشە بۆ ئەکادیمیستانی جیهانی توێژەران و پەروەردەکاران.


ئەم کۆنفرانسە ئامانجیەتی ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی توێژینەوەی داهێنەرانە، میتۆدۆلۆژیا و کردارە پراکتیکەکان لە سەرانسەری بەشە جیاوازەکانی پەروەردەیی و زانستیدا بکات. (ICESTM-2024) هەوڵدەدات بۆ هاندانی گفتوگۆ، پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان زانستەکان و پیشاندانی ستراتیژییە کاریگەرەکان، لە کۆتاییدا ئامانجی پێشخستنی بەشی پەروەردەیی و داهێنانە لە سەرانسەری جیهان.