شاندێکی زانکۆمان لە وڵاتی ئەڵمانیا بەشداری لە کۆتا کۆبونەوەی پڕۆژەی کامپلەس دەکەن

بە بەشداریکردنی شاندی زانکۆمان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان پ.ی.د. نەجیب تۆما رەسام بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری، پ.ی.د. عبد اللە عمر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، د. سەلار عثمان علی بەڕێوەبەری پرۆژەی کامپڵەس، هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی پرۆژەی کامپڵەس کۆتا کۆبوونەوەی خۆیان لە ڕۆژانی 1-2ی تشرینی یەکەم 2024 لە شاری دۆسڵدۆرف لە ئەڵمانیا ئەنجام دا.

لەم کۆبوونەوەیە پێداچوونەوەیەکی وورد بە هەنگاوەکانی پێشخستن و بەدواداچوون و هەنگاوەکانی بەردەوامبوونی پرۆژەکە کرا، بۆ سوود وەرگرتن لێی بە تایبەتی لە لایەن پەنابەر و ئاوەرەکان.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو زانکۆکەمان توانیویەتی سوود بە 150 پەنابەر و ئاوارە لە هەرێمی کوردستان بگەیەنێت، بۆ ئەوەی بتوانن کارامەییەکانیان پەرەی پێ بدەن، لێهاتوییەکانیان بەهێز بکەن، پلانی پەرەپێدانی بازرگانی پرۆژەکانیان دەست پێ بکەن و ئەزموونێکی باشی بەڕێوەبردنی پرۆژەکانیان دروست بکەن.


پرۆژەی کامپڵەس لە لایەن پرۆگرامی ئیراسمەس پڵەسی یەکێتی ئەوەروپا پارەدار دەکرێت، بۆ بەهێزکردنی توانای کۆچبەران لە کامپەوە و یەکگرتنەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگە، پرۆژەیەکی سێ ساڵییە لە 2021 دەستی پێکرد، بەهاوبەشی حەوت دامەزراوەی ئەکادیمی و پسپۆر لە وڵاتانی ئەڵمانیا، هۆڵەندا، فەڕەنسا، یۆنان و ئیتاڵیا.
 بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پرۆژەی کامپڵەس، دەتوانن کلیک لێـــــــــــــــــــــــرە بکەن.