Monthly Archives: تشرینی یه‌كه‌م 2024

ئەمرۆ ڕاگری پەیمانگە سەردانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆرانی کرد

ئەمرۆ ڕاگری پەیمانگە سەردانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆرانی کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/10/31بەرێز (د. طالب محمد شەریف عمر )ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆرانی کرد و لەلایەن بەرێوەبەری پەروەردە مامۆستا( حسن محمد سالح )پێشوازیان لێکرا .

سەردانەکە زیاتر بۆ هەماهەنگی و پێشخستنی بواری پەروەردەیی و پەرەپێدانی تواناکانی پیشەیی مامۆستایان و فەرمانبەران بوو کە گفتوگۆیان لە سەرکرا.

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان و جێبەجێکردنی ئەرکی سێیەمی زانکۆ هەموو هاوکاریەکی نیشاندا بۆ سود گەیاندن بۆ پەروەردەی سۆران، هەر لەو چوارچێوەیەدا چەند مامۆستایەکی پەروەردەی سۆران بەشداری خول و ڕاهێنانێکی نێودەوڵەتی دەبن، بەسەر پەرشتی کۆلێجی پۆرتڤل لە ئەمریکا و بە هەماهنگی لەگەل پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.
خولەکە بە ناونیشانی ( پەرەپێدانی توانا ئەکادیمی نێودەڵەتی مامۆستایان لە وانە وتنەوەدا) لە نێوان پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر کۆلێژی پۆرتڤل لە ئەمریکا بە شێوەی ئۆنڵاین ئەنجام دەدرێت و بۆ ماوەی چوار مانگ بەردەوام دەبێت کە بریاوایە لە
١١/١١/٢٠٢٤) دەسپێ بکات.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر
پێنجشەممە 2024/10/31

بڕوانامەی ڕێزلێنانی زانکۆمان پێشکەش بە ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران و هەردوو پەیمانگای تەکنیکی چۆمان و مێرگەسۆر کرا

ئەمڕۆ چوار شـەممـە 30ـی تشرینی یەکەمی 2024، پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی بڕوانامەی ڕێزلێنان زانکۆمانی پێشکەش بە ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران و هەردوو پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان و مێرگەسۆر کرد، کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەرزترین پلەیان لە پڕۆسەی دڵنیایی جۆریی بەدەست هێناوە.

 

 

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان لطيف ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و پ.ی.د.عماد عزیز راگری پەیمانگای تەکنیکی چۆمان و د.طالب محمد شريف راگری پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر و د.دلێر عەبدوڵا ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی تۆماری زانکۆ و ئاکۆ جەعفەر بەڕێوەبەری دارایی سەرۆکایەتی زانکۆ و ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایان بەرێوەچوو، بڕوانامەی ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران و هەردوو پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان و مێرگەسۆر بەخشرا، کە لە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 سەرکەوتوو بوون.

هەروەها بڕوانامە بەسەر ئەو مامۆستایانە دابەش كرا کە نازناوی زانستییان بەرزکراوەتەوە.

 

بڕوانامەی ڕێزلێنانی زانکۆمان پێشکەش بە ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە کرا

ئەمڕۆ چوار شـەممـە 30ـی تشرینی یەکەمی 2024 پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی بڕوانامەی ڕێزلێنان زانکۆمانی پێشکەش بە ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە کرد، کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەرزترین پلەیان لە پڕۆسەی دڵنیایی جۆریی بەدەست هێناوە.

 

 

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی پ.ی.د.عبدالخالق نادر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە و یاریدەدەری راگر و د.دلێر عەبدوڵا ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی تۆماری زانکۆ و ئاکۆ جەعفەر بەڕێوەبەری دارایی سەرۆکایەتی زانکۆ و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکان  و مامۆستایان بەڕێوەچوو، بڕوانامەی ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەخشرا بە بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە کە لە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 سەرکەوتوو بوون.

هەروەها بڕوانامە بەسەر ئەو مامۆستایانە دابەش كرا کە نازناوی زانستیان بەرزکراوەتەوە.

 

سەرۆکی زانکۆ بەشداری سێیەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ئەندازیاریی و تەکنۆلۆجیای داهێنەرانە دەکات

ئەمڕۆ چوار شـەممـە 30ـی تشرینی یەکەمی 2024 پ.د.ئیدریـس محەمەـد تـاهیـر هەرکی سـەرۆکی زانکـۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە یـاوەری بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن و مامۆستایانی زانکۆمان  بـەشـداریـان لـە سێیەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ئەندازیاریی و تەکنۆلۆجیای داهێنەرانە لە زانکۆی سەلاحەدین کرد.

 

کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی پ.د.عبدالفتاح عبدالرزاق  بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو، لەسەرەتای کۆنفڕاسەکە بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی باسی لە گرنگی و کاریگەری تەکنەلۆجیا لەسەر کاری ئەندازیاری کرد و ڕۆڵی پسپۆڕانی ئەم بوارەی بۆ پێشخستنی ئەندازیاری  بەگرنگ وەسفکرد.

 

ئەم کۆنفڕانسە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لەم دوو ڕۆژەدا 64 لەو توێژینەوانەی لە گۆڤاری زانکۆی سەلاحەدین پەسند کراون دەخرێنە ڕوو، لە ڕۆژی دووەم کۆڕبەندی لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستی بەڕێوەدەچێت و ڕۆڵی تەلارسازە ناوەخۆییەکان دیاری دەکرێت.

 

1 2 3 8