ئەمرۆ یەکشەممە ٢٩ی ئەیلوولی2024 بەنوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، سێ لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە پێک هاتبون لە پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، د.تالب محەمەد شەریف ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و پ.ی.د.عیماد عەزیز محەمەد ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان بەشداریان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی “ڕۆڵ و کاریگەری ڕۆژهەڵاتناسە ڕووسەکان لە ناساندنی کورد و پرسی کوردستان” کرد.
جێی ئاماژەپێدانە، کۆنفڕانسەکە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی سۆران و پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی “ئەکادیمیای زانستیی ڕووسیا” و بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا، ڕێکخرابوو.
ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم کۆنفڕانسە، گەیشتنە بە تێگەیشتنێکی قووڵ سەبارەت بە ڕۆڵ و کاریگەری ڕۆژهەڵاتناسە ڕووسەکان لە ناسین و ناساندنی کوردستان.